riklam

ئیمه‌یڵی حكومه‌تی سوید هاك ده‌كرێت

kurdistani 10:26 AM - 2014-12-15
ته‌واوی زانیارییه‌ نهێنییه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ستی هاككه‌ره‌كان

ته‌واوی زانیارییه‌ نهێنییه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ستی هاككه‌ره‌كان

گروپی هاككه‌ری جیهانی (ئه‌نۆنیمۆس) هاككردنی ئیمه‌یڵی ره‌سمی حكومه‌تی سویدی راگه‌یاندو هه‌رچی زانیاری نهێنی تێدا بووه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ستی ئه‌و گروپه‌ هاككه‌ره‌.

فرانس پرێس له‌ هه‌واڵیكیدا رایگه‌یاندووه‌: ئه‌مڕۆ 15-12-2014 له‌ وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی سویدیه‌وه‌ كرانه‌سه‌ر چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی هاككه‌ره‌كان و چه‌ند ماڵپه‌رێكیان له‌كارخست، گروپی ئه‌نۆنیمۆس ئیمه‌یڵی ره‌سمی حكومه‌تی سویدی هاككردو هه‌رچی زانیاری نهێنییه‌ تێدا بووه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ستیان.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گروپه‌كه‌ هاككردنی ئیمه‌یڵه‌كانی هیندستان، ئیسرایل، مه‌كسیكۆ، به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتینیشی راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام له‌ هه‌موویان گرنگتر سویده‌، چونكه‌ ته‌واوی زانیارییه‌ نهێنییه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ستی هاككه‌ره‌كان.

PUKmedia  و/ سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket