مام نه‌مر كێیه ؟
kurdistani 05:39 PM - 2014-12-12مامه‌ی شۆرشگێر: من خاك و نیشتیمانم ماوه كه به‌رگری لێبكه‌م
مام نه‌مر كه‌ناوی ته‌واوی (خه‌لیل عوسمان) ـه، ئه‌و مرۆڤه شۆڕشگێڕ‌و وڵات پارێزهیه، كه به‌ته‌مه‌نی 67 ساڵییه‌وه هه‌میشه له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رخوداندا بووه له‌كۆبانێ و تا ئێستا چوار جار برینداربووه.
مام نه‌مر له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نه به‌ساڵا چوهكهیدا رۆڵێكی زۆر گرنگی گێڕاوه دژ به چه‌ته‌كانی داعش له‌به‌رخودانی كۆبانێدا و ئێستاش دوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ جاری چواره‌م، له‌چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌دایه بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخودان و ده‌ڵێت با داعش لێم بترسێت، چونكه من ئه‌و مرۆڤه‌م به‌و ته‌مه‌نه‌مه‌وه بریاڕم داوه تا دوا هه‌ناسه دژ به تیرۆرستان بجه‌نگم و كۆبانێ بپارێزم.
مام نه‌مری قاره‌مان ده‌لێت: زۆر غه‌ریبی هه‌ڤاڵه شهڕڤانهكانم كردوه‌و دڵ و روحم لای ئه‌وانه.
ده‌شلێت: ئێستا برینه‌كانم باشتربووه و له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دام جرێكی دیكه بگه‌ڕێمه‌وه سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخودان و له‌گه‌ڵ كچ و كوڕه قاره‌مانه‌كانمان بجه‌نگم.
مامه نه‌مر ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه، كه كاتێك له‌سه‌نگه‌ره‌كاندا دژ به چه‌ته‌كان ده‌جه‌نگێم، واده‌زانم ته‌مه‌نم 14 ساڵانه‌و ووره‌و هێزێكی بێسنورم هه‌یه.
مام نه‌مر هه‌میشه له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رخوداندا جێگای خۆی ده‌گرێت و تائێستا چوار جار برینداربووه، به‌ڵام دیسان ئاماده‌نه‌بوو سه‌نگه‌ره‌كه‌ی چۆڵ بكات.
مام نه‌مری پیر بۆ چاره‌سه‌ری برینه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی شارۆچكه‌ی پیرسۆسی باكووری كوردستان كرا‌و ئێستا دوای باشبوونی ته‌ندروستی خۆی ئاماده‌كردوه بۆ گه‌ڕانه‌وه.
مام نه‌مر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌لێت: كاتێك ده‌بینم شه‌ڕڤانێك ژیانی خۆی له‌ده‌ستده‌دات له‌پێناو پاراستنی گه‌ل و وڵات، من گیانم ده‌رده‌چێت، زۆر ئازار ده‌چێژم و زیاتر خۆم به ئه‌ركدار ده‌زانم به‌درێژه‌دان له‌خه‌بات و تێكۆشان.
ده‌شلێت: من ئێستا باش نیم، چونكه لێیان دوورم، ئه‌وان لهسهنگهرن و من له‌وێ نیم كاتێك گه‌ڕامه‌وه لای كچ و كوڕه قاره‌مانه‌كانمان، زۆر باشتر ده‌بم و له‌سه‌نگه‌ری پاراستنی شه‌ڕه‌فدا هه‌ست به‌باشی و بههێزبوونم ده‌كه‌م.
مامه‌ی شۆرشگێر ده‌لێت: من ژیانم بۆچیه كاتێك وڵاته‌كه‌م له لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابێت و هێرشی هۆڤانه‌یان له‌سه‌ر گه‌له سته‌مدیده‌كه‌م به‌رده‌وامبێت، بۆ من گه‌ل و خاكه‌كه‌م و ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی به‌رگریمان لێ ده‌كه‌ن گرنگن.
داعش ماڵه‌كه‌میان سوتاندو خانوه‌كه‌شیان ته‌قانده‌وه، به‌ڵام من خاك و نیشتیمانم ماوه كه به‌رگری لێبكه‌م و له‌پێناویاندا بمرم، من ژیانێك له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆبانێ و وڵاته‌كه‌ی خۆم قبوڵ ناكه‌م و نیشتیمانه‌كه‌ی خۆم بۆ هیچ كه‌سێك به‌جێ ناهێلم و هه‌تا دوا هه‌ناسه به‌رگری لێده‌كه‌م.
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: گه‌ل و وڵاتی خۆم خۆش ده‌وێت و ئاماده‌م هه‌ر جۆره قوربانیێك له‌پێناویدا بده‌م، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێستا دو۲ كوڕم شه‌ڕڤانن له‌به‌رخودانی كۆبانێداو یه‌كێكیان خاوه‌نی یه‌ك منداڵه‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان سێ منداڵی هه‌یه، هه‌ردووكیان له‌سه‌ره‌تایی هێرشه‌كانی تیرۆرستان بۆ سه‌ر كۆبانێ له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدان و به ووره‌یه‌كی به‌رز و هه‌ستێكی پیرۆزه‌وه ده‌جه‌نگن.
من هیچ كاتێك لهتیرۆریسته به‌كرێگیراوه‌كان نه‌ترساوم، ده‌بێت ئه‌وان له‌من بترسێن، كۆبانێ وارو زێدی ئێمه‌یه و هیچ كاتێك دهستبهردارینابین، مزگێنی ئازادی كۆبانێ زۆر نزیكه و دوژمن تێكشكاكهوهو دڵنیام له‌ناو ده‌چێت.
من به به‌رده‌وامی قسه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان ده‌كه‌م، ده‌ڵێن ره‌وشی كۆبانێ باشه و هێزه‌كانمان له‌پێشڕه‌ویدان، سڵاو ده‌نێرم بۆ شه‌ڕڤانه‌كانی كوردستان و رێبه‌ر ئاپۆ.
مام نه‌مر له‌كۆتایی قسه‌كانیدا وتی: سوپاسی گه‌لی كورد به‌گشتی و خه‌ڵكی دلسۆزی شارۆچكه‌ی پیرسۆس و ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م، كه نزیكه‌ی سێ مانگه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری شه‌ڕڤانه‌كان له‌به‌رخودانی كۆبانێ ده‌كه‌ن له‌چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان و دابینكردنی هه‌رچۆره پێداویستیه‌ك بۆ ئاواره‌كان.
PUKmedia ئا/ ئاری هه‌ركی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26