riklam

یەپەگە لەكۆبانێ فڕۆكەیەكی سیخوڕی داعشی خستەخوارەوە

kurdistani 04:58 PM - 2014-11-28
يەپەگە لەچەند ناوچەیەكی كۆبانێ ژمارەیەك داعشیان كوشت

يەپەگە لەچەند ناوچەیەكی كۆبانێ ژمارەیەك داعشیان كوشت

هێزەكانی یەپەگە لەشاری كۆبانێ فڕۆكەیەكی چاودێری داعشیان خستەخوارەوە كە بۆ سیخوڕیكردن و چاودێریكردنی هێزەكانی یەپەگە بەكاریان دەهێنا.

ئاری هەركی چالاكوان و ئاگاداری بارودۆخی ناو كۆبانێ،  بە PUKmediaی راگەیاند:تیرۆرستانی داعش لەكۆبانێ فڕۆكەیەكی بچوكی چاودێریان بەكاردەهێنا بۆ سیخوڕی و چاودێریكردنی هێزەكانی یەپەگە.

هەركی وتیشی: ئەمڕۆ 2014/11/28 فڕۆكەكە لەلایەن هێزەكانی یەپەگەوە خرایە خوارەوەو ئەو پیلانەی داعش پوچەڵكرایەوە.

خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆكەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ 75 رۆژ بەسەر بەرخودانی یەپەگە لەكۆبانێ تێدەپەڕێت كە یەپەگە لەپێشڕەویدایە، هەر ئەمڕۆ هێزەكانی یەپەگە لەچەند ناوچەیەكی شاری كۆبانێ ژمارەیەكی زۆر تیرۆرستی داعشیان كوشتوە.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket