riklam

وه‌فدێكی م.س به‌شداری مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی د.كه‌مال فوئاد ده‌كات

kurdistani 12:42 PM - 2014-11-27
د.كه‌مال فوئاد

د.كه‌مال فوئاد

ئه‌ڵمانیا..وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی به‌شداری مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی د.كه‌مال فوئاد ده‌كات

ئه‌مین بابه‌شێخ ورده‌كاری و واده‌ی به‌خاك سپاردنی د.كه‌مال فوئاد بۆ PUKmedia ده‌خاته‌ڕوو
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 30-11-2014 له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا پرسه‌ی د.كه‌مال فوئاد به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاره‌ وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) له‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بگاته‌ ئه‌ڵمانیا.
وه‌ك له‌ راگه‌یاندنی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیشدا هاتووه‌، رۆژی دوای پرسه‌كه‌ 1-12-2014 مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی له‌ رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا ئه‌نجامده‌درێت.
بۆ زانیاری زیاترو به‌دواداچوون له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی به‌خاكسپاردنی له‌ به‌رلین و ورده‌كاری رێوڕه‌سمه‌كه‌ په‌یوه‌ندیمان كرد به‌ ئه‌مین بابه‌شێخ نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان (په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌) له‌ ئه‌ڵمانیاو رایگه‌یاند: به‌خاكسپاردنی د.كه‌مال فوئاد له‌ به‌رلین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بڕیاری پێشوه‌ختی به‌ڕێزی، وه‌ك ده‌شزانن كوڕه‌كه‌ی به‌ر له‌ چه‌ند ساڵێك جوانه‌مه‌رگ بوو، دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ی و هه‌ردوكیان له‌ به‌رلین به‌خاكسپێردراون، بۆیه‌ ئه‌وه‌ بڕیاری خۆی بووه‌ كه‌ دوای مردنی له‌لای ئه‌وانه‌وه‌ بنێژرێت، بێگومان ده‌بێت رێز له‌و بڕیاره‌ بگیرێت.
وتیشی: هاوكات سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و بنه‌ماڵه‌كه‌شی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون و هاوڕابوون، بۆیه‌ بڕیاریاندا دوای دانانی پرسه‌كه‌ی له‌ سلێمانی كاتی پرسه‌و به‌خاكسپاردنیشی له‌ ئه‌ڵمانیا دیاری بكه‌ن، ئه‌وه‌بوو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 30-11-2014 دیاریكرا له‌ به‌رین پرسه‌ی بۆ دابنرێته‌وه‌و هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه‌ش 1-12-2014 بۆ به‌خاكسپاردنی دیاریكرا.
راشیگه‌یاند: دیاره‌ د.كه‌مال تێكۆشه‌رێكه‌ له‌ بزونته‌وه‌ی سیاسی و خه‌باتی نیشتمانی و دیموكراسیدا پێگه‌و شوێنی دیاره‌و وه‌ك ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ریش جێی رێزو پێزانینێكی زۆره‌، هه‌ربۆیه‌ وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ كوردستانه‌وه‌ راسته‌وخۆ به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه‌ ده‌بن و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت چه‌ندین كه‌سایه‌تی له‌ دۆستان و هاوڕێیانی د.كه‌مال فوئادو نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه‌كان له‌ ئه‌ڵمانیاو ئه‌وروپاوه‌ ئاماده‌بن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نوێنه‌رایه‌تی (ی.ن.ك) به‌ هاوكاری رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی و ئۆرگانه‌كانی، رێكخراوه‌كان، دۆستان و میوانان، به‌ رێزو خۆشه‌ویستییه‌كی زۆره‌وه‌ دواماڵئاوایی له‌ سه‌ركرده‌یه‌كی جوامێری خۆیان ده‌كه‌ن كه‌ زیاتر له‌ شه‌ست ساڵ بێ راوه‌ستان له‌ هه‌موو بواره‌كانی خه‌باتی سیاسی و پێشمه‌رگانه‌و رووناكبیریدا نموونه‌یه‌كی جوانی پێشكه‌ش كردین.
هه‌ربۆیه‌ كوردستانیان و هه‌ڤاڵان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ شوێن و واده‌ی پرسه‌و به‌خاكسپاردنه‌كه‌ش به‌مجۆره‌یه‌:
* پرسه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 30/11/2014 سه‌عات 14:00 تا 19:00
FOR X Eventsaal Berlin
Mohrenstr. 1
10117 Berlin-Mitte
* رۆژی دووشه‌ممه‌ 01/12/2014 سه‌عات 13:30 له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به‌خاكده‌سپێردرێت
Parkfriedhof Neukölln
Buckower Damm 148
12349 Berlin
Eingang Hüfnerweg/ Große Trauerhalle

PUKmedia  شه‌هاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket