riklam

تابلۆیه‌كی هیتله‌ر به‌ 161 هه‌زار دۆلار فرۆشرا

kurdistani 08:29 PM - 2014-11-26
له‌شاری نۆره‌نبێرگی ئه‌ڵمانیا فرۆشرا

له‌شاری نۆره‌نبێرگی ئه‌ڵمانیا فرۆشرا

گه‌له‌ری هونه‌ری زیادكردنی ئاشكرا له‌ئه‌ڵمانیا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاشكرایكرد، كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو تابلۆیه‌كی شێوه‌كاری گه‌وره‌ دیكتاتۆری جیهانی "هیتله‌ر" به‌ 13 هه‌زار ئۆیرۆ كه‌ده‌كاته‌ 161 هه‌زار دۆلار له‌ زیادكردنێكی ئاشكرادا له‌شاری نۆره‌نبێرگ فرۆشرا.

"كاترین فیدله‌ر" به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌له‌ریه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ كڕیاره‌‌ ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌كه‌خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌و بۆخۆی كڕیوه‌، تابلۆكه‌ ناوی ( نوسینگه‌ی تۆماری شارستانی و ئه‌نجومه‌نی شاری میونشن)ه‌، قه‌باره‌كه‌ی 28 /22 سانتیمه‌تره‌ و یه‌كێكه‌ له‌و 2 هه‌زار تابلۆیه‌ی كه‌ هیتله‌ر له‌نێوان ساڵانی 1905 تا 1920 به‌ده‌ستی خۆی كێشاویه‌تی و تابلۆیه‌كی جوان وسه‌رنجڕاكیشه‌.

هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌له‌ریه‌كه‌ 5 تابلۆی تری به‌ بڕی 5 تا 80 هه‌زار ئۆیرۆ فرۆشتوه‌.

PUKmedia بورهان ئه‌مین-ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket