riklam

ئاسایشی كه‌لار بۆمبێك پوچه‌ڵده‌كاته‌وه‌

kurdistani 01:08 PM - 2014-11-24
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی دانراوه‌

به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی دانراوه‌

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 24-11-2014 له‌ ژێر پردی گازینۆ له‌ شاری كه‌لار بۆمێبێك دۆزرایه‌وه‌ ئاسایشی كه‌لاريش ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ده‌كات كه‌ بۆمبه‌كه‌ بۆ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی دانراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی كه‌لار به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌لار له‌ بوونی بۆمبێكی چێندراو له‌ ژێر پردی گازینۆ له‌ كه‌لار ئاگاداركرانه‌وه‌و دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانمان ده‌ركه‌وت كه‌ گوللـه‌ تۆپێكی ته‌وقیتكراوه‌و به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی دانراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: بۆمبه‌ دانراوه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئاسایشی كه‌لاره‌وه‌ پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

فۆتۆ/ عیماد حسێن/ ده‌شتی جه‌مال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket