riklam

سلێمانی.. رێكخراوێكی تایبه‌ت به‌ په‌نابه‌ران راگه‌یه‌ندرا

kurdistani 12:12 PM - 2014-11-24
هاوكاری پێشكه‌ش به‌ منداڵانی په‌نابه‌ر ده‌كات

هاوكاری پێشكه‌ش به‌ منداڵانی په‌نابه‌ر ده‌كات

 پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 24-11-2014 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری سلێمانی دامه‌زراندنی رێكخراوی هاریكاری منداڵانی په‌نابه‌ر راگه‌یه‌ندرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دڵشاد یوسف سه‌رۆكی رێكخراوی هاریكاری منداڵانی په‌نابه‌ر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئامانج له‌ دامه‌زراندنی رێخراوه‌كه‌ هاریكاریكردنی منداڵانی په‌نه‌نابه‌ره‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و منداڵه‌ په‌نابه‌ره‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌تایبه‌تی.

وتیشی: هاوكارییه‌كان خۆیان له‌ پێداویستی ماددی و دارایی و رۆشنبیری و ته‌ندروستی و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی خوێندن ده‌بیننه‌وه‌ بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌لایه‌ن چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ كۆمه‌ك و هاوكاریی پێشكه‌ش كراون.

شایه‌نی باسه‌ به‌هۆی ناسه‌قامگیری بارودۆخی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق و هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ رویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌.

PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د-سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket