riklam

وه‌سیه‌تی شه‌ڕڤانێك پێش شه‌هیدبوونی

kurdistani 09:38 AM - 2014-11-24
دوێنێ له‌ شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه‌دا شه‌هیدبوو

دوێنێ له‌ شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه‌دا شه‌هیدبوو

دوێنێ 23-11-2014 له‌شه‌ڕێكی قورس و ده‌سته‌و یه‌خه‌دا فه‌رمانده‌یه‌كی مه‌یدانی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ به‌ناوی شڤان بیار شه‌هید ده‌بێت كه‌یه‌كێك بووه‌ له‌فه‌رمانده‌ به‌تواناو قاره‌مانه‌كان و له‌و شه‌ڕه‌دا دوای كوشتنی سێ تیرۆرستی داعش گوللـه‌یه‌ك به‌رسنگی ده‌كه‌وێت و دواتر گیان ده‌سپێرێت.

كامۆ كۆبانی یه‌كێك له‌هاورێكانی شڤان بیار كه‌ڕاهێنه‌ری سه‌ربازی ده‌ستشیه‌تی له‌باره‌ی شه‌هیدبوونی ئه‌و فه‌رمانده‌ مه‌یدانیه‌وه‌ ده‌ڵێت: شڤان پێش شه‌هیدبوونی ته‌نها چه‌ند رسته‌یه‌كی وتووه‌، ئه‌ویش وه‌ك وه‌سیه‌تێك بۆ هاوڕێ و كه‌سوكاره‌كه‌ی  یه‌كێكیان به‌ئه‌مانه‌ته‌وه‌ بۆ دایكی و خوشك و براكانی ناردووه‌ ئه‌ویش پێی وتین  "پێیان بڵێن كه‌ ته‌رمه‌كه‌م چووه‌وه‌ بۆلایان له‌سه‌ری نه‌گرین، گریانه‌كان بهێڵن بۆ دوای سه‌ركه‌وتنی كۆبانێ".

هاوڕێكه‌ی باس له‌وه‌شده‌كات كه‌ شڤان وتوشیه‌تی دارو دیواری كۆبانێ ئێستا برینداره‌ پێویسته‌ هه‌مووان بۆ كۆبانێ بگرین و خه‌بات بكه‌ن، كات به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌م بگرین كه‌ كۆبانێ ئازاد بوو به‌دایكم بڵێن خانوویه‌ك له‌پاڵ گۆڕه‌كه‌مدا بكاته‌وه‌ بابه‌رده‌وامی ئاگام له‌ترپه‌ی دڵی بێت.

كامۆ كه‌ خه‌ڵكی كوردستانی باكوره‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات: شڤان به‌ئێمه‌ی وت كۆبانێ سه‌رده‌كه‌وێت، دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌روا مه‌وه‌ستن له‌هه‌رشوێنێك كوردستان برینداربوو خوێنی لێ چۆڕا بچن و ساڕێژی بكه‌نه‌وه‌.
شڤان بیار خه‌ڵكی ناوچه‌ی شرناخی باكوری كوردستانه‌و پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ به‌ره‌ی جه‌نگ خوێندكاری زانكۆی میرسین بووه‌ له‌ توركیا، به‌ڵام دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له‌كۆبانێ  به‌ڕێگه‌ی نهێنیه‌وه‌ چۆته‌ نێو كۆبانێ و به‌هۆی شاره‌زایی له‌شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان و به‌توانای له‌پلانی سه‌ربازی كراوه‌ته‌ فه‌رمانده‌ی یه‌كێك له‌قۆڵه‌كان، شڤان ماوه‌یه‌ك گه‌ریلابووه‌و به‌قاره‌مانی و نه‌به‌ری و خۆڕاگری ناوی ده‌ركردووه‌.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket