منداڵی شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر خه‌ونه‌كانیان بۆ PUKmedia ئاشکرا دەکەن
kurdistani 12:24 AM - 2014-11-23PUKmedia ژمارەیەک منداڵی شەهیدی بەسەرکردەوە
دوابه‌دواى ده‌ستپێكردنی شه‌ڕى تیرۆر‌و بۆ پاراستنی خاكى كوردستان له‌ده‌ستى ره‌شی تیرۆرستان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌موو ژیانی خۆیان به‌لاوه ناو هه‌موو ئامانجه‌كانى خۆیان له‌پارێزگاریكردنی نیشتمانه‌كه‌یان كۆكرده‌وه، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی خاكی هه‌رێمی كوردستان تائێستا نزیكه‌ى هه‌زار شه‌هیدانیان داوه، ئه‌مجاره‌شیان گه‌رمیانیه‌كان پشكێك له‌و قوربانیه گه‌وره‌یان خستۆته سه‌رشانی خۆیان كه نزیكه‌ى 100 شه‌هیدی گه‌رمیانی له ڕیزی شه‌هیده‌كانى شه‌ڕى تیرۆردا هه‌ن كه به‌شێك له‌و شههیدانانه خاوه‌نى منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵانن، له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی PUKmedia دا ئه‌و منداڵانه‌دا خه‌ونى ئاینده ودوا وته‌كانیان بۆ باوكه شه‌هیده‌كه‌یان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
هانا كه‌ریم ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵه و تازه به‌تازه چۆته خوێندنگا پێی سه‌یره وتازه زانیویه‌تى باوكی شه‌هید بووه، هانا باس له‌وه ده‌كات كه ئهوبیری باوكی ده‌كات و شه‌وان دێته خه‌وى و باوكی لهپێشمهرگایهتیهو پێی وتووه دێمه‌وه‌و بیرت ده‌كه‌م.
هانا ده‌شڵێت: زۆر حه‌زى له خوێندنگایهو، گله‌ى له‌باوكی هه‌یه كه ئه‌و نه‌یبردووه بۆ خوێندنگا، به‌ڵكو دایكی بردویه‌تى، دایهكی هاناش باس له‌وه ده‌كات كه هانا به‌به‌رده‌وامى چاوه‌ڕوانى باوكی ده‌كات ئه‌وانیش هه‌وڵده‌ده‌ن تێیبگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئه‌و گاڵته‌ى به‌قسه‌كانمان دێت و باس له‌وه ده‌كات شتى وانیه و باوكی ئه‌و هه‌رگیز نامرێت.
له‌نیای كچێكی ته‌مه‌ن 3 بۆ 4 ساڵانه‌و كچی شه‌هید عومه‌ر ئێستا له‌ناحیه‌ى رزگارى هه‌مووان بهسومبڵی فریشته‌ی شه‌هید لێی ده‌ڕوانن، ئه‌و نازانێت باوكی شه‌هید بووه، دایكی باس له‌وه ده‌كات كه له‌نیا به‌به‌رده‌وامى وته‌كانى باوكی كه فێری كردووه دووباره ده‌كاته‌وه، له‌نیا ئێستا هه‌ست به بێتاقه‌تى ده‌كات كه وه‌كو جاران باوكی بوكهڵهى یاریكردن و جل و به‌رگی جوانى بۆ ناهێنێته‌وه.
له‌نیا هیچی بۆ PUKmedia باس نەکرد ته‌نیا چاوه‌كانى ده‌خسته نێو چاومان، ئه‌وكات لهچاوهكانى دیاربوو بێ به‌ش بوو له سۆزی باوك و گۆرانی و یارى ناخی دڵی شه‌هید عومه‌ر.
له‌وانه‌یه قسه‌و چیرۆكی و نوسینى زۆر هه‌بێت له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و منداڵانه، ئاخۆ ئاینده‌ى بێ باوكیه‌تى ئه‌وان چۆن ده‌بێت، ئه‌وان ههرچاوهروانى باوكیان ده‌بن؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئاینده‌ى ئه‌وان دهدرهخشێنێتهوه شانازیكردن بهباوكیانهوه كه له‌پێناوی پاراستنی خاكی نیشتمانه‌كه‌یان گیانی خۆی به‌خشیوه.
PUKmedia سامان عه‌لی
فۆتۆ/ محه‌مه‌د حاجی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26