له‌سلێمانی چله‌ی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی ئهمئهندامی سه‌نگه‌ر به‌ڕێوه‌چوو
kurdistani 07:11 PM - 2014-11-22مه‌لا به‌ختیار: خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه به‌فێڕۆ ناڕوات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (22/11/2014)، به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵان لێپرسراو و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌كردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و سكرتێر‌و جێگر‌و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندامبووه‌كانی سه‌نگه‌رو كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندامبووه‌كانی سه‌نگه‌ر، به‌هاوكاری مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی پێشمه‌رگه، چله‌ی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندامبووه‌كانی سه‌نگه‌ری كه له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌دا شه‌هیدبوون، له‌هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سلێمانی، به‌ڕێوه‌برد.
له‌چوارچێوه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌شدا، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، وته‌یه‌كی پێشكهشكردو تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه: له‌چله‌ی پۆلێكی تر له‌و شه‌هیدانه‌ی باجی كوردایه‌تی و شۆڕشگێڕێتیان ده‌مێك بوو دابوو، به‌شێك له‌جه‌سته‌یان به‌خشیبووه به‌ئێوه، به‌خشیبووه ئازادیی و به‌خشیبوه دواڕۆژ، به‌ڵام جوامێریان، ویژدانی هه‌ڵمه‌ت و ویژدانی هاوسه‌نگه‌ری له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی ئێستای پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كان، رێگه‌ی نه‌دان له‌كاتێكدا ده‌یانبینی تاك تاك و پۆل پۆل پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕایه‌وه ئامێزی نیشتمان، ئه‌مان به‌بیانوی ئه‌وه‌ی بریندارن، یا كه‌مئه‌ندامن، له‌ماڵه‌وه دابنیشن و جارێكی تر، تێههڵنهچنهوهو نه‌چنه‌وه سه‌نگه‌ره‌كان. بۆیه چوونه‌وه سه‌نگه‌ره‌كان، به‌ڵام چوونه‌وه سه‌نگه‌ری ئه‌مجاره‌یان سه‌خت بوو، ئه‌مجاره‌یان جه‌رگبڕ بوو سه‌باره‌ت به‌هه‌موومان و وتیشی: به‌داخه‌وه، له‌ناو پێشمه‌رگه كهمئهندامبووهكاندا، تائێستا (10) پێشمه‌رگه‌یان شه‌هیدبوون، كه ئه‌مڕۆ ئێمه لهچلهیاندا دانیشتووین.
هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، راشیگه‌یاند: كاتێك یاده‌وه‌ری كه‌مئه‌ندامان، پێشمه‌رگه‌كان، ساڵنامه‌ی شۆڕش، رۆژگاره سه‌خته‌كان و قۆناغه چاره‌نوسسازه‌كان هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه، هیچ نامێنێته‌وه، ئه‌وه‌نه‌بێ كه شانازییه‌كان هانده‌ربن بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ ئه‌م دوژمنه‌ش بشكێنین و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: كه بیر له‌چۆنێتی هه‌ڵسانه‌وه‌ی شۆڕش و دامه‌رزاندنی یه‌كێتی، هه‌ره‌س به‌هه‌ره‌س هێنان، گرتنه‌به‌ری رێگه‌یه‌كی سه‌ختی درێژخایه‌ن و به‌رگه گرتنی هه‌موو پیلانه‌كان، سه‌ره‌نجام داڕشتنی ئه‌و ستراتیجه‌ی یه‌كه‌مینجار له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌یی كوردا، به‌شێوه‌یه‌كی داهێنه‌رانه، شاخی به‌سته‌وه به‌شار، خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌ی به‌سته‌وه به‌ڕاپه‌ڕین، ئۆتۆنۆمی به‌جێهێشت به‌ره‌و فیدراڵ و ئێستا فیدراڵی گه‌یاندۆته ئاستێك كه له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هێزه‌كانی كوردستان فیدراڵ بووه به به‌رنامه‌یان، ئومێدی زیاتریش په‌یدابووه كه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بۆ پێشه‌وه بڕوات و جارێكی تر ببڕای ببڕ، نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، كه ئه‌و وێستگه‌و ئه‌م هه‌ڵوێستانه، ئه‌م سیاسه‌تانه، تێپه‌ڕین بهپیلانهكان، بهقۆناغهكان، بهقوربانییهكان، به به‌دبه‌ختییه‌كان، بهڕهشبینییهكان، به‌هه‌موو ئه‌مانه ده‌بینین، بێگومان دڵت به‌وه‌خۆش ده‌بێ، كه یه‌كێتیی و پێشمه‌رگه، ئێستاش له‌سه‌نگه‌ردان.
هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا، رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی به‌گشتی به‌رز نرخاند‌و گیانفیدایی فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتییش، كه به‌قاره‌مانی نمونه‌یی ناویبردن، به‌مایه‌ی ئه‌وه‌زانی كه هه‌موو ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سانه‌یان ره‌وانده‌وه كه ده‌یانوت یه‌كێتی تاقه‌تی قوربانی به‌خشینی نه‌ماوه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه: شاده‌ماره‌كانی یه‌كێتی، شا رهرهگهزهكانی خه‌باتی یه‌كێتیی، كه رۆچۆته خوێنی شههیدهكانهوه، رۆچۆته ناخی ویژدانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، هه‌ركاتێك پێویست بكات، ئه‌م ره‌گ رۆچوونه به‌ناخدا ده‌ژێته‌وه و ده‌بوژێته‌وه و ده‌بێ به‌و قاره‌مانانه‌ی ئێستا ده‌یانبینین كه له‌سه‌نگه‌ره‌كاندا، بهفهرماندهو بهپێشمهرگانهوه، چۆن گیانی خۆیان له‌پێناو ئه‌م نیشتمان و گه‌له‌دا، به‌ختده‌كه‌ن و دوپاتیشیكرده‌وه كه:
ئێمه‌ی پێشمه‌رگه شۆڕشی نوێ، ئێمه‌یه‌ك كه به‌كه‌م بژی و كه‌ڵ بژی په‌روه‌رده كراین، ئاشكرایه كه ده‌بێ ئه‌م قۆناغه‌ش تێبپه‌ڕێنین. كه ده‌بێ ئه‌م دوژمنه‌ش ببه‌زێنین و وتیشی: هه‌روه‌كو وتراوه، شۆڕش كردن گرنگه، به‌ڵام گرنگتر له‌شۆڕش، سهرخستنێتی. گرنگتریش له‌سه‌رخستنی، پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌دیهێنانی هه‌موو ئامانجه‌كانێتی.
هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه ئێستا دواهه‌مین سیناریۆ، دواهه‌مین نه‌خشه‌ی دوژمنه‌كانی دیموكراسی، دوژمنه‌كانی ئازادی، دوژمنه‌كانی ژیانی ئاسایمان، ئه‌م داعشانه‌ن كه سه‌ریان هه‌ڵداوه، ئه‌گه‌ر بۆیان بچوایه‌ته سه‌ر، ئه‌وا ده‌یان شه‌نگالیان له‌كوردستاندا دروستده‌كرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیسان نه‌یهێشت شهنگالهكان له‌كوردستاندا دووباره ببنه‌وه، پێشمه‌رگه بوو. وره‌ی گه‌له‌كه‌مان بوو. پشتیوانی میلله‌ته‌كه‌مان بوو له‌پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئه‌مه‌شی به‌جێگه‌ی شانازی وه‌سفكرد.
رونیشیكرده‌وه كه به‌ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش، نه‌ك هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه پوچه‌ڵ بوونه‌وه كه نهتهتهوهكهمان، كه گه‌له‌كه‌مان، كه یه‌كێتییه‌كه‌مان ناتوانێ جارێكی تر به‌رگه بگرێ، بگره كه‌مئه‌ندامان، پێشمه‌رگه‌كان، قاره‌مانه‌كان، خۆپیشاندانه‌كان، كۆمه‌كه‌كان كه به‌هێزی پێشمه‌رگه ده‌كرێ، وای له‌دنیا كردووه سه‌رسام بێ و له‌و رووه‌شه‌وه وته‌ی وه‌زیری ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسای به‌نموونه هێنایه‌وه، كه ده‌ڵێن "پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌رگری له‌هه‌موو ئازادی جیهان ده‌كات" و ئه‌مه‌شی بهشهرهفێكی مێژووی وه‌سفكرد كه بهرنهتهوهكهمان كه‌وتووه و به‌مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی گهوهتریشی له‌ئایینده‌دا زانی و ئه‌م قاره‌مانێتی و شههیدبهخشینهشی، وه‌ك به‌شێك له‌سه‌نگه‌ری هه‌موو ئازادیخوازانی جیهان پێناسه كرد.
هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، دوپاتیشیكرده‌وه: شه‌ره‌فێكی ئێجگار گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر جاران ته‌نها پێشمه‌رگه‌كان كه به‌شی هه‌ره زۆریان پیاوبوون، مایه‌ی شانازی بووبن، كه بێگومان دایك، خوشك و ژنی پێشمه‌رگه كه‌متریان نه‌كردبوو، به‌ڵام ئێستا ژن و پیاو هاوتان، وه‌كو یه‌ك مایه‌ی شانازین له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی كورددا. مایه‌ی شانازیشن بۆ هه‌موو ئازادیخوازانی جیهان و ئه‌مه‌شی به‌شانازییه‌كی تازه له‌كوردایه‌تی هاوچه‌رخدا، له‌شاخه‌وه بۆ شار، لهڕاپهرینهوه بۆ به‌رگری، له‌ڕاگه‌یاندنی هه‌موو ئه‌و كانتۆنانه‌ی رۆژئاوا‌و هاوشانی سه‌ركه‌وتنی فیدراڵ له‌كوردستاندا وه‌سفكرد، كه به‌دڵنیاییه‌وه رووداوه‌كان به بهریانهوهیه له‌پارچه‌كانی تریش سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبێت.
له‌كۆتایی وته‌كه‌شیدا، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، رایگه‌یاند: ئێستا كه لێره‌ین، له‌حزوری ئه‌م شههیدانهداین، بۆ ئه‌وه‌یه كه بڵێین شه‌هیدان رێگه‌كه‌تان به‌رده‌وامه، بۆئه‌وه‌ی پێیان بڵێین ته‌نها سڵاوتان بۆ نانێرین، به‌ڵكو لهسهنگهرهوه هاتوین، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دووباره شه‌هید، رێز لێبگرین و هه‌ر ئه‌م رێگا‌و ئه‌م رۆحیه‌ته‌یه، هه‌ر ئه‌م به‌رزه فڕییهی پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌م رۆحی كوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی سیاسه‌تی هاوچه‌رخه‌یه، وا له‌ئێمه ده‌كات كه دڵنیابین خوێنی ئه‌م (10) شه‌هیده، وه‌كو هه‌موو شه‌هیده‌كانی كوردستان، نه‌ك هه‌ر وه‌ك شه‌هیده‌كانی یه‌كێتیی، به‌ڵكو وه‌ك هه‌موو شه‌هیده‌كانی سه‌رانسه‌ری كوردستان، وه‌ك شه‌هیده‌كانی هه‌رچوار پارچه كوردستان، نه‌ك به‌فێڕۆ ناڕوات، به‌ڵكو به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر به‌ڕێگه‌وه‌یه و ئه‌مجاره‌ش درێژه ناخایه‌نێ، كه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر دێته‌دی.
دوپاتیشیكرده‌وه، كه كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه كهمئهندامبوهكان، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان له‌مێژووی خۆیاندا تۆمار كردووه، كه شه‌هیدی زیندوون. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان كه چوونه‌وه سه‌نگه‌ر، چه‌ندین به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ره‌فه‌یان كرد به‌هه‌ڵوێستێكی مێژوویی و له‌بیر نه‌چوو. به به‌خشینی ئه‌و شه‌هیدانه‌و بهبرینداربوونی كهمئهندامهكانیان سه‌لماندیان ئه‌وان بۆ ئه‌وه نه‌چوون له‌به‌رده‌م كامێراكاندا ته‌نها قسه بكه‌ن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه چوون، هه‌ر پێشمه‌رگه بن و هه‌ر بهپێشمهرگهیی بمێننه‌وه.
PUKmedia راگه‌یاندنی هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26