د.فوئاد مه‌عسوم: هاتنی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی بهپشتیوانییهكی زۆر گه‌وره ده‌زانم
kurdistani 04:20 PM - 2014-10-31وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق كۆده‌بێته‌وه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (31/10/2014)، وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوون و ئومێدی سه‌ركه‌وتن لهراپهڕاندنی ئه‌ركه‌كانیدا، له‌شاری به‌غدا، له‌گه‌ڵ د.فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆبۆوه‌و له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه،به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار، رایگه‌یاند كه: هاتنی وه‌فدی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی و پیرۆزبایكردنیان، له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه بهپشتیوانییهكی زۆر گه‌وره ده‌زانم.
وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی، كه پێكهاتووه له‌هه‌ڤاڵان مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی، رزگار عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و د.خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی،
لهكۆبوونهوهكهیاندا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه وه‌كو یه‌كێتیی، هه‌موو توانا‌مان ده‌خه‌ینه‌كار بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار، لهراپهڕاندنی ئه‌ركه‌كانیدا سه‌ركه‌وتووبێ، به‌شێوه‌یه‌ك كه قه‌ره‌بووی غیابی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌به‌غدا بۆ یه‌كێتیی بكاته‌وه و رونیشیانكردهوه كه: جگه له‌ئه‌ركی ده‌ستوریی و سیاسی، له‌ڕووی مه‌عنه‌ویشه‌وه سه‌رۆك كۆمار، له‌ناو عیراقدا بۆ كورد و له‌ناو كوردیشدا بۆ یه‌كێتی گرنگی خۆی هه‌یه.
وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتیی، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیشیكرده‌وه كه: چۆن له‌رابردوودا و له‌به‌شێك له‌كۆنگره‌و كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، سه‌رۆك مام جه‌لال، جگه له‌سه‌رۆك كۆماری، نوێنه‌رایه‌تی یهكێتییشی ده‌كرد، به‌هه‌مانشێوه، به‌ڕێز د.فوئاد مه‌عسوم ، سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق، هه‌وڵبدات كه نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیش بكات.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری كوردستانیش، وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتیی، ته‌ئكید كرده‌وه، كه: یه‌كێتیی، یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و یه‌كڕیزی هێزو لایه‌نه كوردستانییه‌كان، له‌كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ش ده‌پارێزێ.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، به‌ڕێز د. فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوپاسی سه‌ردان و پیرۆزبایی وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتیی كرد، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه كاره‌كه‌ی من، له‌دوای جه‌نابی مام جه‌لال، كارێكی ئاسان نییه. چونكه سه‌رۆك مام جه‌لال، مام جه‌لال بوو، به‌ڵام ئێمه بۆ به‌سه‌ركه‌وتووانه راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانمان، پێویستمان به‌ده‌سه‌ڵاتی یاسایی زیاتره و دوپاتیشیكرده‌وه: ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵده‌ده‌م، هه‌مان سیاسه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال پیاده بكه‌م، سیاسه‌تی هاوسه‌نگی، سیاسه‌تی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان و سیاسه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌ك مافی خۆی وه‌ربگرێت و راشیگه‌یاند: بێگومان وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق، ئه‌ركی ده‌ستوری خۆم جێبه‌جێ ده‌كه‌م. كوردیشم، ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵده‌ده‌م كه مافه‌كانی كورد به‌پێی ده‌ستور جێبه‌جێ ببێت و هیچ كه‌س و لایه‌نێك غه‌دری لێ نه‌كات و یه‌كێتیشم، بۆیه حزبه‌كه‌م چی له‌من ره‌چاو ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له‌چوارچێوه‌ی لێپرسراوێتی خۆمدا جێبه‌جێی بكه‌م، ئه‌وا وه‌كو هه‌ڤاڵێكی یه‌كێتیی درێغی ناكه‌م.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماری عیراق، جه‌ختیكرده‌وه: په‌یوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی زۆر گرنگه‌و یه‌كڕیزی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانیش به‌گشتی، گرنگی و بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای عیراقیشدا، كۆده‌نگی كورد‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، باشتر زانراوه.
شایانی باسیشه، وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق، پرسی چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق و له‌نێویاندا پرسی بودجه‌و موچه‌ی ههڵسهنگاندو بڕیاریشه وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتیی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه عیراقییه‌كان، به‌تایبه‌تی گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كانی نێوان كوردستان و به‌غدا بكات و به‌تایبه‌ت چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی پرسی بودجه‌و موچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا.
PUKmedia راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26