riklam

قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌

kurdistani 05:05 PM - 2014-10-25
به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش هیچ كه‌سێك ده‌ستگیرنه‌كراوه‌

به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش هیچ كه‌سێك ده‌ستگیرنه‌كراوه‌

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیان به‌ تیرۆرستانی داعشه‌وه‌، قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت "سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه‌ ناڕاستن و ته‌نها بۆ راكێشانی سه‌رنجی خوێنه‌رن".

ئامانج محه‌مه‌د قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كیدا تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌ندێك سایت له‌پێناو راكێشانی خوێنه‌ر بۆ سایته‌كانیان هه‌واڵی سه‌رنج راكێش و ناڕاست بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌بێ گوێدان به‌ ئاسایشی گشتی و دروستكردنی ترس و دڵه‌ راوكێ له‌ناو خه‌ڵكدا.

وتیشی: له‌ هه‌ندێك سایتدا هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تێدا باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئاسایش دوای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر توانیانه‌ دوو هاوڵاتی له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ په‌ویوه‌ندیان به‌ تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌، سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ ناڕاسته‌و به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش هیچ كه‌سێك ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.

قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: ئه‌و خێزانه‌ عه‌ره‌بانه‌ش كه‌ روویان له‌ سنوره‌كه‌مان كردوه‌ چاودێریه‌كی وردیان خراوه‌ته‌سه‌ر.

PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket