riklam

ئه‌گه‌ر غازیان گرانكرد قائیمقامیه‌ت ئاگاداركه‌نه‌وه‌

kurdistani 03:18 PM - 2014-10-25
نرخی ره‌سمی هه‌ر بوتڵه‌ غازێك 6 هه‌زارو 250 دیناره‌

نرخی ره‌سمی هه‌ر بوتڵه‌ غازێك 6 هه‌زارو 250 دیناره‌

ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ نرخی غاز له‌ ناو شاری سلێمانی به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌ به‌ ئه‌سته‌م غازیان ده‌ست ده‌كه‌وێت، قائیمقامیه‌تی سلێمانیش داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات له‌ كاتی بینینی حاڵه‌تی گرانكردنی غازدا ئاگادارییان كه‌نه‌وه‌.

سۆران غه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كای قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: نرخی ره‌سمی هه‌ر بوتڵه‌ غازێك 6 هه‌زارو 250 دیناره‌و هه‌ر غاز فرۆشێكیش پابه‌ند نه‌بێت به‌و نرخه‌وه‌ ئه‌وا سزاده‌درێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت داواشی له‌ هاووڵاتیانی شاری سلێمانی كرد هه‌ر غاز فرۆشێكیان بینی زیاد له‌ نرخه‌ ره‌سمیه‌كه‌ی غازی فرۆشت ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ بكه‌ن به‌م ژمارانه‌ (07705066668 -07705487171- 07701923739) ه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ روبه‌ڕوی سزا بكرێنه‌وه‌.

وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌وردی چاودێری بازاڕه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌ن.

PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket