په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان ده‌كه‌ن
kurdistani 12:48 PM - 2014-10-24داواكارین چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌م په‌یمانگایه بكرێت
په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان له ساڵی 2004ـه‌وه دامه‌زراوه له قه‌زای دوكان، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌شه ناوخۆیی و هۆڵه‌كانی خوێندن بكرێت، ئه‌مساڵی خوێندنیش به‌هۆی نیشته‌جێبوونی ئاواره‌ی عه‌ره‌ب له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زای دوكان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كرێی خانوو له‌و قه‌زایه، هێنده‌ی تر كێشه‌كانی ئاڵۆزكردووه، بۆیه خوێندكاران و مامۆستیان داواكارن له رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه چاره‌سه‌ری كیشه‌كانیان بۆ بكه‌ن.
ئازاد عه‌لی خوێندكاری به‌شی ژمێریاری له قۆناغی دوو، به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه كێشه‌ی به‌شه ناوخۆییمان هه‌یه، له ئێستادا هاتوچۆ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر گیرفانی خۆمان، خانووه‌كانی ساڵی رابردوو به كرێمان گرتبوو ئه‌مساڵ به‌هۆی هاتنی ئاواره‌ی عه‌ره‌ب و پێدانی كرێیه‌كی زیاتر به خاوه‌نی خانوه‌كان، سه‌رجه‌میان به‌كرێ دراون، بۆیه خانوومان ده‌ستناكه‌وێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه هێشتا خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ستبه‌كار نه‌بوون و ناویان نه‌هاتووه‌ته‌وه تا ئه‌وانیش زیادبن و توشی هه‌مان كێشه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له ئێستادا به‌شه ناوخۆیی كچان نیه‌و ئه‌وه‌شی هه‌یه دوو خانوی ماڵانه كه به‌بی ئه‌وه‌ی پاسه‌وانیان هه‌بێت و له پهیمانگاشهوه دووره، ئه‌مساڵ ئه‌وانیش به‌هۆی گرانی نرخی به‌نزینه‌وه كرێی پاسی گران بووه، بۆیه داواكارین له رێگه‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌م په‌یمانگایه بكرێت.
د.كازم فه‌ره‌ج راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان به PUKmedia ی راگه‌یاند: پشتگیری له داواكاری خوێندكاران ده‌كه‌ین و داواكه‌یان ره‌وایه، ئێمه هه‌وڵی به‌رده‌واممان داوه، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه ئه‌و كێشانه‌مان بۆ چاره‌سه‌ربكه‌ن، له ساڵی 2004ـه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن له كتێبخانه‌ی گشتی دوكانه، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و بینایه رۆچووهو مه‌ترسی رووخانی لێده‌كریت، بۆیه داوكارین به‌رله‌وه‌ی كاره‌ساتی نه‌خوازراو رووبدات، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان، ئه‌مه جگه له كێشه‌ی به‌شه ناوخۆیی خوێندكاران، به‌رله‌وه‌ی خوێندكاری نوێمان بۆ بێت، هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ به‌كرێگرتنی خانووی ماڵان بۆیان.
وتیشی: داواكارین له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵبده‌ن ئه‌و كێشانه‌مان بۆ چاره‌سه‌ربكه‌ن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم قسه‌بكه‌ن بۆ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین بۆ ئه‌و 74 ملیۆن دیناره‌ی كه له خوێندكارانی پارالیل وه‌رگیراوه، تا له په‌یمانگاكه‌مان چاره‌سه‌ری به‌شێك له‌و كێشانه‌ی پێبكه‌ن، چونكه خۆمان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چه‌ندینجار به نوسراو هه‌وڵمانداوه وهریبگیرنهوه، به‌ڵام ناماندهنهوه به‌بیناوی جۆراوجۆر.
راگری په‌یمانگا راشیگه‌یاند: ئه‌و كێشانه كاتێك چاره‌سه‌رده‌بن كه كه‌مپی په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان ته‌واوبێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی كێشه‌ی دیزاین و داراییه‌وه ئێستا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش وه‌ستاوه.
PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د - دوكان
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25