riklam

كارده‌كرێت بۆ چاره‌كردنی گرفت و كێشه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی به‌رده‌م وه‌رزش و لاوان

kurdistani 01:19 PM - 2014-10-23
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عیراق

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عیراق

ئه‌مڕۆ وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عیراق.

ئه‌مڕۆ 22/10/2014 خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ عبدولحوسێن عه‌بتان وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عیراق و وه‌فدی یاوه‌ری و له‌دیدارێكدا باس له‌  گرفت و كێشه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی به‌رده‌م وه‌رزش  و لاوان كراو  چه‌ندین پێشنیاز خرانه‌  روو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی  كێشه‌كان و   هاوكات گفتوگۆ  له‌باره‌ی نه‌هێشتنی  جیاوازی له‌ نێوان  شاره‌كانی هه‌رێم و  سه‌رجه‌م  شاره‌كانی عیراق كرا  له‌ خزمه‌تكردن به‌ وه‌رزش و وه‌رزشوانان  و لاوان له‌ به‌شداری پێكردنیان  و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان و ناردنیان بۆ خول و راهینان  له‌ده‌ره‌وه‌ی  وڵات  به‌بێ  جیاوازی و له‌سه‌ر بنه‌مای  لێهاتووی و ئاستی تواناكانیان، له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌  گفتوگۆ له‌باره‌ی  پلان و به‌رنامه‌ی كاركردنی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت  به‌یه‌كه‌وه‌ كرا له‌داهاتوودا ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی چالاكی و كاری هاوبه‌ش، هاوكات پێكهێنانی  دوو لیژنه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بۆ به‌دواداچون و ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌ له‌داهاتوو  له‌نێوان  هه‌ردوو وه‌زاره‌ت ئه‌نجام ده‌درێن  و  باسكردن   له‌چۆنیه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ژێرخانی وه‌رزشی له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان  ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌بوون، له‌كۆتای كۆبونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زریری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عیراق   له‌كرنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كه‌یان خسته‌روو وه‌ڵامی نێردراوی كه‌ناڵه‌كانیان دایه‌وه‌ .


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket