riklam

زانیاری سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سه‌عدییه‌و جه‌له‌ولا

kurdistani 01:00 PM - 2014-10-23
چه‌ندین تیرۆرست كوژراون

چه‌ندین تیرۆرست كوژراون

له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ناوچه‌ی كوباشی ده‌روازه‌ی سه‌عدییه‌و به‌رزاییه‌كانی ناحیه‌ی سه‌عدییه‌و جه‌له‌ولا به‌ وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه‌ له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر هێرشێكی تیرۆرستانی داعش.


 لیوا حسێن مه‌نسور فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پیشتوانی 2ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو تیرۆرستانی داعش له‌ نێوان جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌ جموجۆڵیان هه‌بووه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پیشتوانی 2 به‌ چه‌كی قورس بۆردومان كراون.


وتیشی: به‌پێی زانیارییه‌كان چه‌ندین تیرۆرست كوژراون و ژماره‌یه‌كیش برینداربون.


رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌م ساته‌ وه‌خته‌دا بارودۆخه‌كه‌ به‌گشتی ئارامه‌.


وتیشی: تیرۆرستانی داعش توانای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یان نه‌ماوه‌.


هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا بارودۆخی قه‌ره‌ته‌په‌ ئارامه‌و به‌شێك له‌و هاووڵاتیانه‌ی ئاواره‌ ببون به‌ هۆی هێرشه‌كانی تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌  ماڵ و حاڵی خۆیان.


PUKmedia  هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket