riklam

ئۆنده‌ر: له‌ 6 مانگدا ده‌توانین پرۆسه‌ی ئاشتی جێبه‌جێبكه‌ن

kurdistani 12:26 PM - 2014-10-23
سری سوره‌یا ئۆنده‌ر

سری سوره‌یا ئۆنده‌ر

ئه‌ندامێكی وه‌فدی پارتی دیموكراتی گه‌لان HDP رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سكرتاریه‌تێكی پێنج كه‌سی بۆ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK دروستده‌كرێت.


به‌پێی وته‌ی سری سوره‌یا ئۆنده‌ر كه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی CNN ی تورك رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و سكرتارییه‌ته‌ سێ كه‌سیان زۆر دیارن كه‌ بریتین له‌ ناوبراو و په‌روین بۆڵدان و ئیدریس بالۆكه‌ن و پێده‌چێت كه‌ خه‌تیب دیجله‌و كه‌سێكی تریش له‌ بزوتنه‌وه‌ی ژنان ببنه‌ ئه‌ندامی سكرتارییه‌كه‌.


له‌ چاوپێكه‌وتنه‌دا سری سوره‌یا ئۆنده‌ر راشیگه‌یاندووه‌: پێده‌چێت له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ ئه‌و سكرتاریه‌ته‌ ده‌ست به‌كار ببێت.


هه‌روه‌ها رونیشیكردووه‌ته‌وه‌: ره‌نگه‌ ئه‌و سكرتاریه‌ته‌ هه‌فته‌ی 3 بۆ 4 جار سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن.


سه‌باره‌ت به‌ پرۆرسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا ناوبراو رایگه‌یاندووه‌: له‌ماوه‌ی 6 مانگدا ده‌توانرێت پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا جێبه‌جێبكرێت به‌ دانانی چه‌كیشه‌وه‌.

PUKmedia   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket