riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ موسلیم: هاوكاریكردنی كۆبانێ‌ بەئەركی خۆمان دەزانین

kurdistani 09:35 PM - 2014-10-21
ساڵح موسلیم سڵاوی خۆی بۆ سەرۆك تاڵەبانی نارد

ساڵح موسلیم سڵاوی خۆی بۆ سەرۆك تاڵەبانی نارد

قوباد تاڵەبانی لەكۆبوونەیەكدا لەگەڵا سالح موسلیم  رایگەیاند: هەموو هاوكاریەكان بۆ كۆبانێ‌ و بۆ كوردان لەهەرشوێنێكی دونیادا بن بەئەركی خۆمانی دەزانین و هەوڵدەدەین لەكۆدەنگیمان بۆ رۆژئاوا بەردەوامبین.

ئەمڕۆ 2014/10/21 ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیەدە لەتەلاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد.

بەمەبەستی گفتوگۆكردن دەربارەی دواگۆڕانكارییەكان و هاوكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شەڕەڤانانی كۆبانێ‌، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لەساڵح موسلیم و وەفدێكی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوو لە د.محەمەد رەشۆ و غەریب حەسۆ  نوێنەری پەیەدە لەهەرێمی كوردستان.

 لەدانیشتنێكدا باس لەرەوشی ئێستای كۆبانێ‌ و گەیشتنی هاوكارییە سەربازی و مرۆییەكان بۆ كۆبانێ‌ و پەیوەندییە سیاسی و دبلۆماسییە نێودەوڵەتییەكانی رۆژئاوا كرا. 
سالج موسلیم سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوكاری و هەماهەنگییەكانی هەرێمی كوردستانی بەجێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندو هیوای خواست پەیوەندی و پشتیوانییەكان بەردەوامییان هەبێت و سوپاسگوزاری سەركردایەتی سیاسی كوردستان بوو كە تواناو هەوڵەكانییان بۆ یەپەگەو كۆبانێ‌ چڕكردوەتەوە.

هاوسەرۆكی پەیەدە وتی: ئەو چالاكییانەی كە كوردان لەسەرتاسەری جیهاندا بۆ كوردانی كۆبانێ‌ ئەنجامییان دەدا، بۆ یەكڕیزی گەلەكەمان لە پرسە نەتەوەییەكەمان، ئاماژەیەكی گەورە بوو،  هەروەها باسی لە و تاوانانە كرد كە لەكۆبانێ‌ تیرۆریستان دژ بەمرۆڤایەتی ئەنجامی دەدەن كەوا لەگەڵا هیچ یاساو رێسایەكی نێودەوڵەتی یەكانگیرنابێتەوە.

هەروەها ساڵح موسلیم، سڵاو و خۆشەویستی خۆی لەڕێگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆك مام جەلال نارد.

پاشان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هاتنی ئێوە جێگای دڵخۆشیەو هەموو هاوكاری و هەماهەنگیەك بۆ كۆبانێ‌ و بۆ كوردان لەهەرشوێنێكی دونیادا بن بەئەركی خۆمانی دەزانین و هەوڵدەدەین لەكۆدەنگی و هاوكارییەكانمان بۆ رۆژئاوا بەردەوامبین ، كە ئەمە بنەمایەكی بەهێزە بۆ یەك ریزی گەلەكەمان.

لەلایەكی تر جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتی: بوونی نوێنەرایەتی كوردانمان لە رۆژئاواو لە پایتەختی وڵاتاندا، بۆ هاوكارییە دبلۆماسی و سیاسی و مرۆیی و سەربازییەكان  بەگرنگ  و بەپێویستی دەزانم بەتایبەتی لەدۆخی ئێستای كۆبانێ‌ و ناوچەكەدا.      

هەروەها قوباد تاڵەبانی وتیشی: ئەوەی جێگای دڵخۆشی گەورەیە، كە میللـەتی ئێمە لە قەیرانەكاندا ئازایانەتر دەردەكەون، بۆیە یەك وتاری سیاسیی و یەك دەنگیمان بۆ پرسە نەتەوایەتیەكانمان، رێگا نادات نەیاران یاری بەچارەنوسی گەلەكەمان بكەن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket