riklam

له‌خۆشه‌ویستی سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێتی ناوده‌نرێت مام

kurdistani 07:46 PM - 2014-10-21
خوشكه‌كه‌ی ناوی ترێ-یه‌

خوشكه‌كه‌ی ناوی ترێ-یه‌

باوكێك كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌، له‌ خۆشه‌ویستی بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان منداڵه‌كه‌ی ناوده‌نێت (مام).

شڤان عوسمان فه‌ره‌ج باوكی منداڵه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: من خه‌ڵكی شاری سلێمانیم و پێشمه‌رگه‌م، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 27-4-2014 كوڕه‌كه‌م هاته‌ دنیاوه‌، له‌به‌ر خۆشه‌ویستی خۆم و بنه‌ماڵه‌كه‌م بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕیامدا ناوی بنێم (مام)، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك هۆكاره‌وه‌ ئه‌مڕۆ 21-10-2014 ناسنامه‌كه‌م بۆ ده‌ركرد.

وتیشی: من له‌ ساڵی 2008ـه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانم، له‌ ساڵی 2011 دا چوومه‌ته‌ ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌و جگه‌ له‌م منداڵه‌ش، كچێكی ترم هه‌یه‌ به‌ناوی (ترێ) كه‌ ته‌مه‌نی دوو ساڵ و 6 مانگه‌.

PUKmedia  لانه‌ كاشان

50491921102014_555.jpg

57491921102014_77777.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket