riklam

قوباد تاڵەبانی: هیچ گفتوگۆیەكم لەگەڵ بارزانی ئەنجامنەداوە

kurdistani 06:09 PM - 2014-10-21
ئەو جۆرە راگەیاندنانە خەڵكی كوردستان بەهەواڵی چەواشەكارانە بەلارێدا نەبەن

ئەو جۆرە راگەیاندنانە خەڵكی كوردستان بەهەواڵی چەواشەكارانە بەلارێدا نەبەن

نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێ هیچ گفتوگۆیەك لەنێوان مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانیدا ئەنجامنەدراوە لەبارەی گەیاندنی هاوكاریەكان بۆ كۆبانێ.

دەقی روونكردنەوەكە:
سەبارەت بەو هەواڵا و دەنگۆیانەی كە گوایە لەلایەن جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە، بەڕێز مەسعود بارزانی، بانگێشتی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردبێت، بەمەبەستی "گلەیی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و گەیاندنی هاوكارییەكانی كۆبانێ‌"

بۆیە رایدەگەینین، هەرچەندە زۆر ئاساییە گفتوگۆ لەنێوان جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بكرێت، بەڵام لێرەدا روونی دەكەینەوە، كەوا نە لەلایەن بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە، وە نە لەلایەن بەڕێز جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەو پرسەو بۆ ئەم بابەتە هیچ جۆرە گفتوگۆیەك لە نێوانیاندا ئەنجام نەدراوە.

هیوادارین ئەو جۆرە دەزگا راگەیاندنانە لە ئاست ئەرك و پڕەنسیپەكانی كاری رۆژنامەوانی دابن و پابەند بن بەئیتیك و راستی زانیارییەكان و خەڵكی كوردستان بەهەواڵی چەواشەكارانە بەلارێدا نەبەن.

 نوسینگەی راگەیاندنی
 جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

21-10-2014

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket