كوردانی تۆرونتۆ بۆ پشتیوانی ژنانی ئێزیدی شه‌نگال ره‌شپۆشن
kurdistani 07:52 PM - 2014-10-20هه‌وڵ بۆ رزگاركردنی ئه‌و ژنانه بدرێت كه له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه رفێنراون
به ئاڵای كوردستان و جلوبه‌رگی ره‌شه‌وه، ژنانی كوردی تورونتۆ بۆ پشتیوانی له ژنان و كچانی شه‌نگال و كاره نامرۆڤایهتیهكانی گروپی تیرۆرستی داعش، رۆژی 19/10/2014 گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له سه‌نته‌ری دۆنداس سكوێر-ی شاری تورونتۆ سازكرد.
له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا، كوردستانیان به وتار‌و دروشمه‌كانیان تاوانی ره‌شه‌كوژی داعشیان به‌رامبه‌ر به كوردانی ئێزیدی و خه‌ڵكی ناوچه‌ی شه‌نگال رسواو مه‌حكوم كرد‌و دا‌واشیان له رای گشتی كرد هه‌وڵ بۆ رزگاركردنی ئه‌و ژنانه بدرێت كه له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه رفێنراون، هه‌روه‌ها كار بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و كاره‌ساته‌ش بكرێت.
له گردبوونه‌وه‌كه‌دا، دیلان باتجی چالاكوانی ژنانی كوردش كۆمینێتی په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی رێكخراوی ژنانی ئینته‌رناشناڵ كرد، تیایدا داوای پاراستنی مافی ژنانی ئێزیدی شه‌نگال و كار بۆ رزگاركردنی ئه‌و ژنانه بدرێت كه له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش رفێنراون.
لای خۆشیه‌وه، ئازیتا زارعی به‌ناوی ژنانی ماڵی كوردی تورونتۆ هاوخه‌می خۆی بۆ كاره‌ساتی رفاندنی كچان و ژنانی ئێزیدی ناوچه‌ی شه‌نگال ده‌ربڕی و فرۆشتنی ئه‌و ژنانه‌شی وه‌ك كاڵایه‌كی بازرگانی شه‌رمه‌زارو مه‌حكوم كرد.
هێمن ره‌ئوف چالاكوانی دژی جینۆساید له وته‌یه‌كیدا تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ به‌جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی شه‌نگال، هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی خۆڕاگری شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ی كرد له پاراستنی خاكی كۆبانێ له هێرشی چه‌كدارانی داعش.
ئاشكرایه دوای داگیركردنی پارێزگای موسڵ، چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش به سه‌دان كچ و ژنی له ناوچه‌ی شه‌نگال رفاندووه‌و له شاری ره‌قه‌ی سوریا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستكه‌وت وه‌ك كاڵایه‌كی بازرگانی فرۆشتوونی.
جێی باسه، كوردستانیانی كه‌نه‌دا هه‌میشه ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی شه‌نگال و نه‌به‌ردییه‌كانی پێشمه‌رگه‌و خۆڕاگری خه‌ڵكی كۆبانێ-یان له‌ڕێی گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی گه‌یاندووه‌ته رای گشتی كه‌نه‌داو به‌رده‌وام جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه كه وڵاتی كه‌نه‌دا به‌هانای رزگاركردنی كوردانی ئێزیدیه‌وه بچێت به‌تایبه‌تی ژنانی شه‌نگال كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێنراون، بڕیاره رۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتووش بۆ جارێكی‌تر خۆپیشاندانێك له به‌رده‌م كونسوڵیه‌تی توركیا به‌ڕێوه‌بچێت.
PUKmedia عوسمان عه‌لی - كه‌نه‌دا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26