چاودێری خواردنگه‌ی خوێندنگاكان ده‌كرێت
kurdistani 06:57 PM - 2014-10-20هاوشێوه‌ی خواردنگه‌و رێستۆرانته‌كان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی چاودێری وردی خواردنگه‌ی خوێندنگاكانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی له خوێندنگاكاندا پێشكه‌ش به خوێندكاران ده‌كرێت له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه گونجاو و ته‌ندروست بێت.
ئه‌مڕۆ 20-10-2014 له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خوێندكاران و رێگریكردن له خواردنی نه‌گونجاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خوێندنگاكانی ناو شاری سلێمانی ده‌ستپێكرد، بۆ ئاگاداربوون له چۆنییه‌تی كاركردنی خواردنگه‌ی خوێندنگاكان له‌ڕووی پاكوخاوێنی و لایه‌نی ته‌ندروستی و نرخه‌وه.
هه‌ر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا لیژنه‌كان رێنمایی پێویستیان دایه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خواردنگه‌كاندا كارده‌كه‌ن و داوایان لێ‌كردن له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خوێندكاران‌دا پابه‌ندبن به سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه هاوڕێ محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی خوێندنگاكاندا به‌پێویستیانزانی بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خوێندكاران خوێندنگاكان به‌سه‌ربكه‌نه‌وه‌و له‌نزیكه‌وه له چۆنییه‌تی ئاماده‌كردنی ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه بكۆڵنه‌وه كه پێشكه‌شی خوێندكاران ده‌كرێت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان بۆ پێدانی زانیاری پێویست بووه به‌و كه‌سانه‌ی كه له خواردنگه‌ی خوێندنگاكاندا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندبن به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه‌و خواردنی نه‌گونجاو و زیانبه‌خش نه‌ده‌ن به خوێندكاران.
هاوڕێ محه‌مه‌د راشیگه‌یاند: سه‌رباری چاودێریكردنی خواردنگه‌ی خوێندنگاكان چاودێری تانكی و سیستمی ئاوخواردنه‌وه‌ی هه‌موو خوێندنگاكان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی بۆ خوێندكاران دابینده‌كرێت له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه گونجاو بێت، وتیشی: له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بێت و رێنمایی پێویست ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خواردنگه‌ی خوێندنگاكاندا كارده‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونیشیاندا، هاوشێوه‌ی خواردنگه‌و رێستۆرانته‌كان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26