riklam

رێژه‌ی بارانبارین له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

kurdistani 03:57 PM - 2014-10-20
پێده‌چێت تا سبه‌ینێ به‌رده‌وام بێت

پێده‌چێت تا سبه‌ینێ به‌رده‌وام بێت

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌  شه‌پۆلێكی بارانبارین روی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و پێده‌چێت تا سبه‌ینێ به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها زۆرترین رێژه‌ی بارانبارینش له‌سنوری هیران بووه‌و تائێستا له‌ ئه‌مساڵدا 210 ملم باران باریوه‌.


له‌وباره‌یه‌وه‌ فازڵ ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ به‌راورد به‌ساڵی رابرووو تا ئه‌م كاته‌ له‌ ئه‌مساڵدا رێژه‌یه‌كی زۆر باران باریوه‌.


سه‌باره‌ت به‌رێژه‌ی باران بارینیش وتی: له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو و هه‌روه‌ها له‌ ئه‌مساڵدا له‌ پارێزگای هه‌ولێر 31.3ملم بارانباریوه‌ كۆی گشتی 62.1ملم له‌ پارێزگای دهۆك 27.5 ملم كۆی گشتی 91.7 ملم، له‌ كه‌ركوك 1ملم كۆی گشتی 31ملم، پیرمام 41.6 ملم كۆی گشتی 150.3 ملم، شه‌مامك 28.5 ملم كۆی گشتی 57.6ملم  مه‌خمور 1.2 كۆی گشتی 30.2 ملم، سۆران 69.8 ملم كۆی گشتی 156.6 ملم، هیران 65 ملم كۆی گشتی 210 ملم، خه‌بات 34.8 ملم كۆی گشتی 50.2 ملم، چه‌مچه‌ماڵ 5ملم كۆی گشتی 41.4 ملم، كه‌لار 4.6 ملم كۆی گشتی 24.2ملم، هه‌ڵه‌بجه‌ 10.8 ملم كۆی گشتی 43.8، هه‌ڵشۆ 23.4 ملم كۆی گشتی  106.8 ملم، مه‌یدان 6 ملم كۆی گشتی 32 ملم، بازیان 1.4 ملم كۆی گشتی 41.2 ملم، زاخۆ 38.9 ملم كۆی گشتی 98.8 ملم، ئاكرێ 84.8 ملم كۆی گشتی 124 ملم، بامه‌رنی 42.4 ملم كۆی گشتی 129.6 ملم، خانه‌قین 14.9 ملم و دوزخورماتو 17.3 ملم.


هه‌روه‌ها دارا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌شاری سلێمانی له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 2.5 ملم باران باریوه‌، كۆی گشتی رێژه‌ی باران بارین له‌ ئه‌مساڵدا بریتیه‌ له‌ 34.5 ملم .


ئه‌م رێژه‌یه‌ دڵخۆشكه‌ره‌ چونكه‌ له‌ ساڵی رابردوودا له‌م كاته‌دا باران نه‌باریبوو.


PUKmedia   هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket