riklam

گه‌رمه‌سێر.. تیرۆرستانی داعش هه‌ڵدێن

kurdistani 11:58 PM - 2014-09-30
به‌هۆی ترس له‌بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان و هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

به‌هۆی ترس له‌بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان و هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

به‌هۆی ترسیان له‌بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان و هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌كانی حه‌مرین و گونده‌كانی خوارووی قه‌ره‌ته‌په‌و ناوچه‌كانی مه‌نسوریه‌و مقدادیه‌و خاڵس هه‌ڵدێن.

ره‌حیم عه‌زیز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ كه‌ خۆی مه‌یدانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش له‌به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی دیاله‌ به‌تایبه‌ت سنوری حه‌وزی حه‌مرین هه‌ڵدێن و خۆیان له‌ترسی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان و هێرشه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی سوپای عیراق حه‌شارده‌ده‌ن.

وتیشی: له‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ته‌واوی ناوچه‌ی باكوری چیای حه‌مرینی له‌ده‌ستدایه‌و ته‌واوی گونده‌كان له‌ تیرۆرستانی داعش پاككراونه‌ته‌وه‌و هێزێكی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ گوندی نارێن جێگربووه‌.

رونشیكرده‌وه‌: به‌هۆی شكانیان تیرۆرستانی داعش له‌ مقدادیه‌و به‌عقوبه‌و خاڵس  و چه‌ند گوندێكی سنوری سه‌عدیه‌ ئێستا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا له‌سه‌ر رووباری حه‌مرین و له‌كه‌ناراویه‌كانی به‌نداوی سه‌عدیه‌ خۆیان حه‌شارداوه‌و ته‌نانه‌ت هاتوچۆكانیان به‌ئۆتۆمبیل راگرتووه‌ له‌ترسی بۆردومانی فرۆكه‌ و ژماره‌یان زۆر كه‌م بۆته‌وه‌.


ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: تیرۆرستانی ئێستا چاوه‌روانی ده‌رفه‌تێك ده‌كه‌ن كه‌به‌ره‌و پارێزگای سڵاحه‌دین هه‌ڵبێن، به‌ڵام به‌هۆی گه‌مارۆدانیان له‌چه‌ندین لاوه‌ هیچیان پێناكرێت وگیریان خواردووه‌.

ره‌حیم عه‌زیز ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌پێشره‌ویان به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ تیرۆرستانی داعش تێيدان له‌سنوری حه‌وزه‌ی حه‌مرین له‌كه‌ناراوییه‌كانی رووباری حه‌مرین خاوه‌وه‌ بووه‌و جوڵه‌یان كه‌مبووه‌، ئه‌گینا به‌هێرشێك كۆتایی به‌داعش ده‌هێنرێت له‌و ناوچه‌یه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket