riklam

سلێمانی..بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی زیاده‌ڕۆیی ده‌رده‌كرێت

kurdistani 07:07 PM - 2014-09-30
هه‌ركارێكارێك كار له‌باڵه‌خانه‌و خانووه‌ زیاده‌ڕۆییه‌كاندا بكات روبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌

هه‌ركارێكارێك كار له‌باڵه‌خانه‌و خانووه‌ زیاده‌ڕۆییه‌كاندا بكات روبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌

له‌ بڕیارێكی نوێداو به‌ مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌ دیارده‌ی زیاده‌ڕۆیی، قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ر كارێكارێك كار له‌ باڵه‌خانه‌و خانووه‌ زیاده‌ڕۆییه‌كاندا بكات، روبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ هه‌وڵێكی نوێداو به‌ ئامانجی پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و رێگریكردن له‌ زیاده‌ڕۆیی، ئه‌مڕۆ 20-9-2014 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی بیناسازی و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌ستاو كرێكارانی بیناسازی كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ پێناو داكۆكیكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی رێگه‌ به‌هیچ جۆره‌ زیاده‌ڕۆییه‌ك نادرێت و هه‌ر كه‌سێك به‌ رێگه‌ی نایاسایی و له‌سه‌ر زه‌وی حكومه‌ت خانوو و باڵه‌خانه‌ بنیاتبنێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێنادرێت، هاوكات روبه‌ڕووی سزای یاساییش ده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی: ئه‌و وه‌ستاو كرێكارانه‌ش كه‌ له‌ خانووی زیاده‌ڕۆییدا كارده‌كه‌ن به‌هه‌مانشێوه‌ به‌شدار ده‌بن له‌و زیاده‌ڕۆییه‌داو ئه‌وانیش لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

له‌وڕووه‌وه‌ ئاوات محه‌مه‌د داوای له‌ وه‌ستاو خاوه‌نی كه‌ره‌سته‌كانی بیناسازی كرد، كه‌ به‌شداربن له‌ پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و نه‌هێشتنی دیارده‌ی زیاده‌ڕۆیی و كار له‌و پڕۆژه‌و بینایانه‌دا نه‌كه‌ن كه‌ به‌ شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی دروستده‌كرێن.

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی ده‌زگاو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كه‌ین كه‌ زیاده‌ڕۆی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر موڵكی گشتی و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ زیاده‌ڕه‌ویدا به‌شدارده‌بن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket