دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای توێژینه‌وه‌ی زانستی راگه‌یه‌نرا
kurdistani 02:48 PM - 2014-09-30د. یوسف گۆران: ئاماژه‌ی به‌كاری داهاتویاندا بۆ پێشخستنی زانكۆكان
د. یوسف گۆران له‌وتارێكیدا دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای توێژینه‌وه‌ی زانستی راگه‌یاندو رونیشیكرده‌وه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه داڕشتنی ستراتیژ و سیاسه‌تی توێژینه‌وه له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كانی خوێندنی باڵا ده‌بێت، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌نجومه‌نه‌كه كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنی بواری توێژینه‌وه و ئاڕاسته‌كردنی بۆ خزمه‌ت و چاره‌سه‌ری زیاتری كێشه‌و گرفته نیشتمانیه‌كان، راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا هات, كه ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه, ڕێكه‌وتی (29/9/2014) له ئاهه‌نگی خولی (5)ی زانكۆی سۆران پێشكه‌شیكرد.
له وتاره‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای پیرۆزبایكردن له ده‌رچوان و كه‌سوكاری ده‌رچوان, هیوای خواست ده‌رچوان كه ژماره‌یان (450)ی كچ و كوڕه، هه‌لی كاریان بۆ بڕخسێت و به‌و زانست و زانیاریانه‌ی له میانه‌ی چوار ساڵی خوێندن له‌زانكۆ فێریبون بتوانن ببنه پشتیوانیه‌كی كارای گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا د.یوسف گۆران ئاماژه‌ی به‌گرنگی توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد له پێشخستنی زانكۆ و كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: پته‌وكردنی ژێرخانی زانستی و كارگێڕی زانكۆكان و په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و گرنگیدانی زیاتر به توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی كابینه‌كه‌مان و وه‌زاره‌ته‌كه‌ماندایه, چونكه توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی پێشكه‌وتنی زانكۆكان و خوێندنی باڵایه, له‌هه‌مان كاتدا مه‌رجی پێشوه‌ختی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لانه.
وتیشی: كاری زیاترمان پێویسته بۆ فراوانكردنی چاكسازییه‌كان له‌پڕۆگرامه‌كانی خوێندن به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه به‌په‌له‌كانی زانست له‌جیهان له‌لایه‌ك و پێداویستی وڵاته‌كه‌مان له‌لایه‌كی دیكه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌گرنگیه‌كه‌وه ئاماژه‌ی به‌كاری داهاتویاندا بۆ پێشخستنی زانكۆكاندا‌و له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاند: ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین كه زانكۆكانی كوردستان نه‌ك ته‌نها شوێنی ده‌سته‌به‌ركردنی زانست بێت, به‌ڵكو ده‌بێت به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی زانستی نوێ بن, كه تێیاندا زانست بوارێكی زیندوی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیمان بێت.
له كۆتایشدا د.یوسف گۆران ده‌ستخۆشی له‌ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و مامۆستایان و كارمه‌ندانی زانكۆی سۆران كرد, كه به‌هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان توانیویانه په‌ره به‌ڕه‌وتی پێشكه‌وتنی زانست بده‌ن.
وتیشی زانكۆی سۆران له‌و ماوه كه‌مه‌ی ته‌مه‌ندیا توانیویه‌تی جێگه‌ی خۆی له نێو زانكۆكانی كوردستان بكاته‌وه‌و پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا كه به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی كوردستان و مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیان و ژماره‌یه‌ك له‌لێپرسراوی حكومی له هۆڵی بۆنه‌كانی شارۆچكه‌ی سۆران به‌ڕێوه‌چوو, چه‌ند وتارێكی دیكه پێشكه‌ش كران, له‌سه‌رجه‌م وتاره‌كاندا سه‌رباری پیرۆزبایكردن له ده‌رچوان و كه‌سوكاریان ده‌ستخۆشی له مامۆستایانیش كرا, هه‌روه‌ك له وتاری نوێنه‌ری ده‌رچوانیشدا داوا له‌حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا, كه ده‌رفه‌تی كاریان بڕخسێنن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی پسپۆڕی و شاره‌زاییه‌كانیان بتوانن خزمه‌ت بكه‌ن و به‌روبومی چه‌ند ساڵه‌ی خوێندنیان بچننه‌وه.
ئاهه‌نگه‌كه به‌سوێند خواردنی ده‌رچوان و به‌خشینی بڕوانامه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سۆران به‌ده‌رچوانی خولی (5)م كۆتایی پێهات.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26