riklam

وێنه‌.. ئاواره‌ كورده‌كانی كوبانی له‌سنوری توركیا

kurdistani 02:13 PM - 2014-09-30
له‌بارودۆخێكی خراپدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن

له‌بارودۆخێكی خراپدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن

تائێستا به‌هه‌زاران هاووڵاتی له‌ كوردانی رۆژئاوا ئاواره‌ی سنوری نێوان سوریا- توركیان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ناچاربوون گونده‌كانیان چۆڵبكه‌ن به‌هۆی هێرشه‌كانی تیرۆرستانی داعشه‌وه‌.


ماڵپه‌ڕی (العربية) له‌ هه‌واڵێكیدا چه‌ندین وێنه‌ی كوردانی شاری كوبانی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ ئاواره‌بوون له‌سه‌ر سنوری توركیان و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌داو دوای ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش توانییان 68 گوندی سه‌ر به‌شاری كوبانی داگیربكه‌ن، 200 هه‌زار هاووڵاتی له‌ كوردانی كوبانی ئاواره‌بوون و له‌بارودۆخێكی خراپدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.


هه‌روه‌ها له‌ هه‌واڵه‌كه‌شدا هاتووه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌ك ئاواره‌ توانیویانه‌ بچنه‌ ناو خاكی توركیاوه‌، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌و ئاوارانه‌ له‌سه‌ر سنور ماونه‌ته‌وه‌، چونكه‌ وڵاتی توركیا سنوره‌كانی به‌ڕووی ئه‌و ئاواره‌ كوردانه‌ داخستووه‌.


جێی باسه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 12 رۆژه‌ زیاتر له‌ 800 هاووڵاتی كوردانی كوبانی كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركراون، چاره‌نوسیان نادیاره‌و تائێستا نازانرێت چیان به‌سه‌رهاتووه‌.


هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر شاری كوبانی،  هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكا و له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانان ده‌ستی به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر تیرۆرستانی داعش كرد له‌ سنوری خاكی سوریا.


له‌هه‌مانكاتیشدا هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ 8-8-2014 ده‌ستیان كردووه‌ به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ سنوری خاكی عیراق و چه‌ندین مۆڵگه‌ی ئه‌و گروپه‌و تیرۆرسیتییه‌یان بۆردومان كردووه‌.


PUKmedia   و / هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket