riklam

تكریت.. گورزێكی كوشنده‌ به‌ر تیرۆرستانی داعش ده‌كه‌وێت

kurdistani 01:33 PM - 2014-09-30
زیاتر له‌ 11 تیرۆریستی داعش كه‌چه‌كداری بیانیشیان تێدایه‌ كوژراون

زیاتر له‌ 11 تیرۆریستی داعش كه‌چه‌كداری بیانیشیان تێدایه‌ كوژراون

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 30-9-2014 له‌لایه‌ن فڕۆگه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ بۆردومانی كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی داعش ده‌كرێت له‌ناو شاری تكریت و زیانی زۆر به‌ر تیرۆرستانی داعش ده‌كه‌وێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سڵاحه‌دین به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش ویستویانه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی زانكۆی تكریت بچن بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای عیراق، به‌ڵام به‌ر بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ون و زیانی زۆر گه‌وره‌یان پێده‌گات.

وتیشی: له‌و بۆردومانانه‌دا زیاتر له‌ حه‌وت ئۆتۆمبێلی داعش تێكشكاون سوتاون، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 11 تیرۆریستی داعش كه‌چه‌كداری بیانیشیان تێدایه‌ كوژراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونشیكرده‌وه‌: به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ربازیه‌كان له‌ناو تیرۆرسته‌ كوژراوه‌كاندا ئه‌میرێكی داعش هه‌یه‌، به‌ڵام تائێستا سه‌رچاوه‌ سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كان پشت راستیان نه‌كردۆته‌وه‌.

 
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونشیكرده‌وه‌: هه‌رچه‌ند تیرۆرستانی داعش له‌ناو پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌ره‌و لاوازی ده‌چن، به‌ڵام هێزه‌كانی سوپای عیراق پێشڕه‌وی ئه‌وتۆیان نیه‌و ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی بۆردومانه‌كانیانه‌وه‌ زیانی زۆر گه‌وره‌یان به‌داعش گه‌یاندووه‌و تیرۆرستانی داعش له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی سه‌ره‌كی ناو شاری تكریت كشاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی سوپای عیراق نه‌یانوێراوه‌ بچنه‌ ناو ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ دواتر تیرۆرستانی داعش زۆر به‌ئاسانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌كان.

PUKmedia سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket