riklam

سبه‌ینێ بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌درێت

kurdistani 01:17 AM - 2014-09-30
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كاتی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: وه‌زیری دارایی به‌ وه‌كاله‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه‌ بۆ مانگه‌كانی ئاب ئه‌یلول، ئاشكراشیكردوه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ سێ شه‌ممه‌ی  ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا بڕیاری ناردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.

مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاتی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی وه‌زیری دارایی به‌وه‌كاله‌ت سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆمانكردوه‌، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.

وتیشی: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ سێ شه‌ممه‌ بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كاتی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبۆته‌وه‌ بۆ تاتوێكردنی مه‌سه‌له‌ی بودجه‌و مووچه‌و باشكردنی باردۆخی گوزه‌رانی هاووڵاتیان.


PUKmedia    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket