ئه‌مریكا.. فیلمه نوێیه‌كه‌ی پوران دره‌خشه‌نده نمایشكرا
kurdistani 07:51 PM - 2014-09-29له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كانه‌وه پێشوازیی لێكرا
فیلمی سینه‌مایی (بێده‌نگ كچه‌كان ناقیژێنن) له ده‌رهێنانی (پوران دره‌خشه‌نده) له زانكۆی بێركلی ئه‌مریكا نمایشكراو له‌لایه‌ن قوتابیانی نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كانه‌وه پێشوازیی لێكرا.
فیلمی سینه‌مایی (بێده‌نگ كچه‌كان ناقیژێنن) به ئاماده‌بوونی خانمه سینه‌ماكاری كورد (پوران دره‌خشه‌نده) له به‌شی (ئافره‌تان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) له هۆڵی ستێفان له دێپاڕتمانی خوێندنه‌وه‌كانی ئافره‌تان له زانكۆی بێركلی له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له وڵاتی ئه‌مریكا چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماو له‌لایه‌ن قوتابیانی نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كان و به‌تایبه‌ت خوێندكارانی سینه‌ماوه پێشوازیی باشی لێكراو ژماره‌یه‌ك له‌وان به چاوی فرمێسكاوییه‌وه به‌دیار ئه‌م فیلمه‌وه دانیشتن.
پاشان نمایشی ئه‌م فیلمه، كۆڕی ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م به‌رهه‌مه به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی له هۆڵی كۆنفرانسی سوڵتان له ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌م زانكۆیه به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌م فیلمسازه كرماشانییه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی قوتابیانی نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كانی جیهان و بینه‌رانی ئاماده‌بووی دایه‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا، پرۆفیسۆر میلانی سه‌رۆكی ناوه‌ندیی رۆژهه‌ڵاتناسی زانكۆی بێركلی ئه‌مریكا زۆر به‌وردی سه‌باره‌ت به فیلمی سینه‌مایی (بێده‌نگ كچه‌كان ناقیژێنن) و پێگه‌و كه‌سایه‌تی هونه‌ری (پوران دره‌خشه‌نده) له سینه‌مادا هاته ئاخاوتن و پاشان ئه‌م فیلمسازه كورده چه‌ند وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، له درێژه‌دا به‌وردی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی قوتابیانی نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كان و ئاماده‌بووانی ناو هۆڵه‌كه‌ی دایه‌وه.
هه‌ندێك له قوتابیانی بیانی لقی سینه‌ما له‌و بڕوایه‌دا بوون كه له وڵاتی ئه‌وان بابه‌تی له‌مشێوه‌یه‌ی كه له فیلمی سینه‌مایی (بێده‌نگ كچه‌كان ناقیژێنن) هه‌بوو، تا راده‌یه‌ك بوونی هه‌یه، به‌ڵام بارودۆخ بۆ سازكردنی فیلمی به‌مشێوازه له‌و وڵاتانه ناڕه‌خسێت و پێویسته ئه‌مجۆره به‌رهه‌مانه هه‌رچی زۆرتر له ناوه‌نده زانكۆییه‌كانی جیهان نمایشبكرێت تا ئه‌م ته‌وه‌رانه زیاتر له‌وه بخرێته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.
(بێده‌نگ كچه‌كان ناقیژێنن) له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكێی ده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی یۆرۆئاسیا Eurasia له وڵاتی كازاخستان نمایشكرا.
ئه‌م فێستیڤاڵه به به‌شداری 200 فیلم له سینه‌ماكارانی 30 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی، به‌شی (تایبه‌ت به 30 ساڵ سینه‌مای كازاخستان)، به‌شی تایبه‌ت به سه‌ده‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونی فیلمسازی ناوداری كازاخستانی (شاكیم ئیمانۆف)، به‌شی (سینه‌مای كۆریای باشوور)، به‌شی (شه‌وی كورته‌فیلم)، به‌شی (سینه‌ما پردێك له نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا)، به‌شی (رووداوه تایبه‌ته‌كان) و به‌شی (سینه‌مای وریای كازاخستان) له رۆژانی 15 تا 20ی ئه‌یلول/ سێپته‌مبه‌ری 2014 له شاری ئاڵمائاتی گه‌وره‌ترین شاری وڵاتی كازاخستان به‌ڕێوه‌چوو.
PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی (بێده‌نگ كچه‌كان ناقیژێنن)
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26