دوای خێڵی حه‌مه، جیهان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی تیرۆر‌و دژه‌تیرۆر دابه‌شبوو
kurdistani 05:43 PM - 2014-09-24یه‌كێتی پێشه‌نگی شه‌ڕی داعشه
دوای رووداوه خوێناوییه‌كه‌ی 11ی ئه‌یلولی ئه‌مریكا، كه تیایدا تیرۆرستانی رێكخراوی قاعیده سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی و بینای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكایان كرده ئامانج و هه‌زاران كه‌سیان كرده قوربانی، گه‌رای تیرۆر‌و گروپه تیرۆرستییه‌كان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به هه‌موو جیهاندا بڵاوبوونه‌وه، وڵاتانی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌سه‌ر هێڵی دیموكراسی و ئازادی تاكدا ده‌ژیان، كه‌وتنه به‌رده‌م گه‌وره‌ترین مه‌ترسی تیرۆرستی گروپه جیهادییه‌كان، ئه‌وه‌ش جیهانی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی تیرۆر‌و دژه‌تیرۆردا دابه‌شكرد، ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی جه‌نگی دژه‌تیرۆری گرته‌ئه‌ستۆ، حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبانیش له ئه‌فغانستان و ئوسامه‌بن لادن رابه‌رایه‌تی تیرۆرستانیان گرته‌ئه‌ستۆ!
تیرۆرستانی رێكخراوی قاعیده هه‌ر به په‌لاماردانی ئه‌مریكاو دامه‌زراوه بازرگانی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو په‌لوپۆیان بۆ چه‌ندین وڵاتی تری رۆژهه‌ڵات هاویشت و چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستیان ئه‌نجامداو ده‌یان هه‌زار كه‌س له رێگه‌ی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانی تیرۆرستانه‌وه شه‌هیدو بریندار بوون، به‌ڵام ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی پلانی ستراتیجی گرنگیان بۆ راوه‌ستاندنی تیرۆرستان داڕشت، ئه‌وه‌ش فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ هه‌ڵاتنی تیرۆرستان له ئه‌فغانستان و دۆزینه‌وه‌ی پێگه‌ی تر له وڵاتانی رۆژهه‌ڵات و به‌تایبه‌تیش ئه‌و وڵاتانه‌ی كه فكری ئیسلامی سیاسی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌ی دروستكردبوو!
هه‌رێمی كوردستان و ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه یه‌كێك بوون له‌و ناوچه گرنگانه‌ی كه له‌لایه‌ن گه‌وره تیرۆرستانی قاعیده‌وه پیلانی داگیركردنی داڕ‌ێژرابوو، تیرۆرستان پیلانی داگیركردنی ناوچه‌ی هه‌ورامان-یان وه‌ك خۆی جێبه‌جێكرد، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به كه‌مترین زیانه‌وه توانیان زۆرترین چه‌كداری تیرۆرست له‌ناوببه‌ن.
23ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ 13 ساڵ به‌سه‌ر رووداوی خوێناوی خێڵی حه‌مه تێپه‌ڕی، كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌ڵێنی به‌رده‌وامبوون دووپاتده‌كه‌نه‌وه، راشیده‌گه‌یه‌نن كه كورد‌و یه‌كێتی، بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی داعش، سوودیان له ئه‌زمونی جه‌نگی تیرۆرستانی جندالایسلام وه‌رگرت، سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له كه‌ركوك و قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولاو خانه‌قین به‌ڵگه‌ی زیندوون بۆ قاڵبوونی هێزی پێشمه‌رگه له جه‌نگی تیرۆردا.
خێڵی حه‌مه، ناوێكی جیهانی!
ئه‌گه‌ر تاوه‌ری سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی و باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا دوو ناوی دیاری قوربانی بن، ئه‌وا خیڵی حه‌مه‌ی ناوچه‌ی شاره‌زوور له‌وكاته‌دا به ئه‌ندازه‌ی وێرانكارییه‌كانی ئه‌مریكا، په‌یامێكی مه‌ترسیداری تیرۆرستان بوو له‌دژی خه‌ڵكی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دوای خێڵی حه‌مه، سه‌رده‌مێكی نوێ له شه‌ڕو ململانێكان هاتنه‌كایه‌وه، شه‌ڕی نێوان كورد‌و دوژمنه‌كانی له شه‌ڕی پارتیزانی و كلاشنكۆفه‌وه گۆڕدراو گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی تاریك، شه‌ڕ بوو به سه‌ربڕین و كوشتن و تۆقاندنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان، 23ی ئه‌یلول خێڵی حه‌مه‌ی شاره‌زوور بوو به ناوێكی تری قوربانی تیرۆر، به‌ڵام بوو به فاكته‌رێكی گرنگیش بۆ دروستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌ربازی و سیاسی پته‌و له نێوان كورد‌و ئه‌مریكای زلهێز!
خێڵی حه‌مه له گوندێكی كشتوكاڵییه‌وه بوو به ناوێكی سیاسی نوێ، رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان به گرنگییه‌وه باسیان له رووداوه‌كه‌ی ئه‌و گونده‌كه كرد، خێڵی حه‌مه شه‌قامی ناوخۆیی و بیانی له‌دژی تیرۆر هانداو دنه‌ی گه‌وره ده‌وڵه‌تانی دنیایدا شه‌ڕ له‌دژی تیرۆر رابگه‌یه‌نن و سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وڵاته‌كانیان بۆ قه‌ڵاچۆكردنی په‌تای گه‌وره‌ی تیرۆر ته‌رخانبكه‌ن، شه‌هیده‌كانی خێڵی حه‌مه، درزی كه‌وانه‌كانی تیرۆری فراوانتركردو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ترین به‌ره‌یان له‌دژی تیرۆر دامه‌زراند.
سۆیبه ره‌سوڵ دایكی دوو شه‌هیدی قاره‌مانی خێڵی حه‌مه وتی: من ته‌مه‌نم 70ساڵانه، شۆڕشی كۆن و نوێم به‌باشی له‌بیره، له شۆڕشه‌كه‌ی مام جه‌لالدا په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد به ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی جیهانه‌وه، په‌ره‌سه‌ندنی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی، ئه‌گه‌ر تا رووداوه‌كه‌ی خێڵی حه‌مه چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ده‌وروبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی سنورداریان له‌گه‌ڵ كورد هه‌بووبێت، ئه‌وا دوای خێڵی حه‌مه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد‌و ده‌وڵه‌تانی جیهان پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی، ئه‌مریكا سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی نارده نزیك خێڵی حه‌مه‌و ناوچه‌ی هه‌ورامان، هه‌موو ئه‌وانه‌یش به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیده‌كانمان بووه، هه‌ربۆیه شانازییان پێوه ده‌كه‌ین، سه‌ربه‌رزین كه كورد و یه‌كێتین.
بۆچی خێڵی حه‌مه؟
دوای ئه‌وه‌ی گروپی جندالایسلام فی الكردستان له ئه‌یلولی 2001 دامه‌زراندنی خۆیان له ناوچه‌ی هه‌ورامان راگه‌یاند، هه‌وڵیاندا رێگای سه‌ره‌كی هه‌ڵه‌بجه-هه‌ورامان، هه‌ڵه‌بجه خورماڵ، كۆنترۆڵبكه‌ن و له‌وێوه پارێزگاری له باكووری پایته‌ختی سه‌ربازی گروپه‌كه‌یان بكه‌ن.
كامیل عه‌لی نووسه‌ر له باره‌ی په‌لاماردانی خێڵی حه‌مه‌وه وتی: خێڵی حه‌مه له‌ڕووی جوگرافییه‌وه كه‌وتووه‌ته چه‌قی سه‌ره‌رێگای هه‌ڵه‌بجه هه‌ورامان خورماڵ، هه‌ربۆیه چه‌كدارانی جندالاسلام به‌لایانه‌وه گرنگ بوو ئه‌و گونده بخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیان، ئه‌وه‌ی كه زانراوه ئه‌و گروپه له‌لایه‌ن رێكخراوی قاعیده‌وه مه‌شقیان پێكراوه‌و كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ ناردوون بۆ كوردستان، هه‌ربۆیه دانانی نه‌خشه‌ی شه‌ڕی خێڵی حه‌مه له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه هه‌روا له‌خۆوه نه‌بوو، به‌ڵكو پسپۆڕانی سه‌ربازی ئه‌و گروپه ده‌یانزانی كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه گرنگییه‌كی بێئه‌ندازه‌ی بۆ سه‌لامه‌تی گیانی چه‌كدارانی جندالاسلام هه‌یه له ناوچه‌ی هه‌ورامان.
وتیشی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك تاكه هێزی به‌رده‌م تیرۆرستان ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه هه‌ستی به مه‌ترسییه‌كانی كۆنترۆڵكردنی خێڵی حه‌مه له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه كردبوو، هه‌ربۆیه هێزێكی 100 كه‌سی نارده گونده‌كه، هه‌رچه‌نده تیرۆرستان توانیان په‌لاماری هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی بده‌ن و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید بكه‌ن، گونده‌كه‌ش كۆنترۆڵبكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی تیایدا بمێننه‌وه‌و ته‌نیا دوای 24 سه‌عات، هێزی پێشمه‌رگه گونده‌كه‌یان كۆنترۆڵكرده‌وه.
سه‌ربڕین، له‌جند-وه بۆ داعش
تیرۆرستانی جندالاسلام رۆژی 19ی ئه‌یلولی 2001 نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێزیان ئاڕاسته‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی له خێڵی حه‌مه كرد‌و داوایانكرد یه‌كێتی گونده‌كه چۆڵبكات، به‌ڵام هێزه‌كانی یه‌كێتی له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانی پاراستنی گونده‌كه‌یان پێ‌درابوو، هیچ گرنگییه‌كیان به هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆرستان نه‌دا.
ئازاد محه‌مه‌د گه‌ڵاڵی پێشمه‌گه‌ی یه‌كێتی بوو له خێڵی حه‌مه، ئه‌و چیرۆكی شه‌ڕه‌كه‌ی به‌مجۆره گێڕایه‌وه: گوندی خێڵی حه‌مه ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه گرنگه، به‌ڵام گونده‌كه نزیكه له گوندی ته‌په‌كوڕه، ته‌په‌كوڕه دوو گردی گه‌وره‌ی تێدایه كه به‌ئاسانی به‌سه‌ر خێڵی حه‌مه‌دا ده‌ڕوانێت، ئه‌و گونده جێگه‌ی مه‌ترسی بوو بۆ خێڵی حه‌مه، به‌ڵام ئه‌و دوو گرده چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی تێدابوو، ئێمه‌ش هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا نه‌بوو، به‌ڵام له‌ناكاو هه‌واڵمان بۆ هات كه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌و دوو گرده‌ی راده‌ستی تیرۆرستان كردووه، ئێمه بڕوامان به‌و هه‌واڵه نه‌كرد، چونكه پێشتر دڵنیایمان له بزوتنه‌وه‌ی وه‌رگرتبوو كه شوێنه‌كانی خۆیان بۆ تیرۆرستان به‌جێناهێڵن، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو دوور له پێشبینییه‌كانی ئێمه، گونده‌كه راده‌ستی تیرۆرستان كرابوو.
وتیشی: ئێمه له پلانی به‌رگری خۆماندا گرنگیمان به ئاڕاسته‌ی ته‌په‌كوڕه نه‌دابوو، چونكه وه‌ك وتم بڕوامان نه‌كرد تیرۆرستان ئه‌و گونده وه‌ربگرن، ئه‌وه‌بوو رۆژی 23ی ئه‌یلول سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ تیرۆرستان له 3 قۆڵه‌وه په‌لاماری هێزه‌كه‌ی ئێمه‌یاندا، ئێمه هه‌رئه‌وه‌نده توانیمان تا دوافیشه‌ك شه‌ڕبكه‌ین و پارێزگاری له خۆمان و گونده‌كه‌ش بكه‌ین، به‌ڵام كاتێك ته‌قه‌مه‌نیمان لێبڕاو دنیاش تاریكبوو، ئیتر تیرۆرستان چوارده‌وری گونده‌كه‌یاندا، له ماوه‌ی 3 سه‌عات شه‌ڕكردندا 5 تا 6 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون، ژماره‌یه‌ك تیرۆرستیش كه 10 بۆ 15 كه‌س ده‌بوون كوژران، به‌ڵام لاسه‌نگی ته‌رازووی هێزو كه‌می چه‌ك و ته‌قه‌می، ئاڕاسته‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی گۆڕی، كاتێك تیرۆرستان توانیان 37 پێشمه‌رگه به‌دیل بگرن، تیرۆرستان دوور له هه‌موو بنه‌ماكانی ژیان دیله‌كانیان به فیشه‌ك و ته‌ورو ته‌ورداس و چه‌قۆ شه‌هیدكرد.
وتیشی: ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی كه پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی سه‌ربڕی، هه‌مان ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌یه كه ئه‌مڕۆ له به‌رگێكی نوێداو به‌ناوی داعش، خه‌ڵكی بێ‌تاوان سه‌ڕده‌بڕێت و شه‌هیدی ده‌كات.
شه‌ڕێكی نوێ!
كاتیژمێر 7ی ئێواره‌ی 23ی ئه‌یلول دوای 3سه‌عات شه‌ڕكردن، تیرۆرستان به شه‌هیدكردنی 43 پێشمه‌رگه، كه ژماره‌یه‌كیان سه‌ربڕابوون، په‌رده‌یان له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه دادایه‌وه‌و تارمایی ترس و تۆقاندن ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی داپۆشی.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د دانیشتووی گونده‌كه له باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه وتی: خێڵی حه‌مه 150 ماڵی تێدابوو، به‌ڵام به‌هۆی بارگرژییه‌كانی رۆژانی پێش رووداوه‌كه‌وه به‌شی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵك گونده‌كه‌یان به‌جێهێشتبوو، ته‌نها چه‌ند كه‌سێك له گونده‌كه‌دا مابوونه‌وه، تیرۆرستانی جندالاسلام كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ هێرشیان بۆ گونده‌كه هێنا، پێشمه‌رگه ئازایانه به‌رگری كرد، تا كاتی تاریكبوونی رۆژ تیرۆرستان نه‌یانتوانی گونده‌كه كۆنترۆڵبكه‌ن، به‌ڵام كاتژمێر 7ی ئێواره گونده‌كه به‌ته‌واوه‌تی كه‌وته ده‌ست تیرۆرستان، 5 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه‌دا شه‌هیدكرابوون، تیرۆرستانیش چه‌ند كه‌سێكیان لێ كوژرابوو، به‌ڵام رێگه‌یان به ئێمه نه‌دا ته‌رمه‌كانیان ببینین، به‌ڵكو له رێگه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی خۆیان و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی گونده‌كه‌وه ته‌رمی كوژراوه‌كانیان گواسته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه.
وتیشی: ئێمه قه‌باره‌ی زیانه‌كانی پێشمه‌رگه‌مان نه‌زانی تا ئه‌وكاته‌ی له رێگه‌ی مه‌لای ئایینی گونده‌كه‌مانه‌وه ئاگاداركراین كه ژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه به‌دیل گیراون و شه‌هیدكراون، كاتێك سه‌ردانی شوێنی روداوه‌كه‌مان كرد، بینیمان دیله‌كان گوللـه‌باران كرابوون، هه‌ندێكیان سه‌ریان بڕابوو! له شوێنی رووداوه‌كه دوو ته‌ورداسمان بینی كه خوێنی پێوه‌بوو، پێشمه‌رگه‌كان به‌و ته‌ورداسه سه‌ربڕابوون، جندالاسلام به كار‌و كرده‌وه‌كانیان ترس و دڵه‌ڕاوكێیان له‌ناو خه‌ڵك بڵاوكرده‌وه، دیمه‌نی شه‌هیدكردنی شه‌هیده‌كان كاریگه‌ریی ده‌روونی خراپی له‌سه‌ر هاووڵاتیان و منداڵان دروستكرد، تائێستاش هه‌ندێك كاریگه‌ری ماوه.
باسی له‌وه‌شكرد ئه‌وه‌ی جندالاسلام كردی مۆدیلێكی تری شه‌ڕكردن بوون، مۆدیلێكی نامۆ‌و نامرۆڤانه بوو، دژی هه‌موو بنه‌ما ئه‌خلاقی و مرۆییه‌كان بوو، دژی بنه‌ماكانی ئیسلام و شه‌ریعه‌ت بوو.
پێچه‌وانه‌ی ئیسلام
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی دروستبوونی جندالاسلامدا له ریزه‌كانی ئه‌و گروپه‌دا ده‌ركه‌وتن، به چه‌ندین زمانی جیاواز قسه‌یان ده‌كرد، ئه‌فغانی و عه‌ره‌بی و یه‌مه‌نی و فه‌ڵه‌ستینی دیارترین كه‌سانی بیانی ناو تیرۆرستان بوون، ریشێكی درێژ‌و شه‌رواڵێكی كورت رووخساری زۆربه‌یانی داپۆشیبوو، ئاڵای گروپه‌كه‌ش ره‌ش بوو، ره‌ش بوو وه‌ك ناخیان، تاریك بوو، وه‌ك فكریان، چه‌كداره‌كان به زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژ بوون، به ناوی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه ده‌دوان و خۆیان به میراتگری ئیسلام ده‌زانی، بێبه‌زه‌یی و سه‌ركێش بوون.
شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كه له باره‌ی نیازی گڵاوی تیرۆرستانه‌وه وتی: كاتێك تیرۆرستان پێشمه‌رگه‌كانیان به‌دیل گرت، یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان تكای ده‌كرد نه‌یكوژن، تیرۆرستانیش داوایان لێ‌كرد شایه‌تی بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بهێنێت، پێشمه‌رگه‌كه وتی من موسوڵمانم و ئیسلامم، ئێوه‌ش نه‌ڵێن من هه‌روام وتووه، تیرۆرستان وتیان له به‌رده‌م ئێمه‌دا شایه‌تی بهێننه، پێشمه‌رگه شایه‌تومانی هێنا، چه‌كداره‌كان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئازادی بكه‌ن، ده‌ستبه‌جێ گوللـه‌بارانیان كرد.
وتیشی: ئه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی جندالاسلام كردیان پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌مایه‌كی دینی بوو، هاوشێوه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی كه ئێستا داعش ده‌یكات.
پێشمه‌رگه هاته‌ده‌نگ
تیرۆرستانی جندالاسلام بۆ ماوه‌ی 48 سه‌عات گوندی خێڵی حه‌مه‌یان خسته ژێر كۆنترۆڵی خۆیان، به‌نیازیش بوون ناوچه‌كه بكه‌ن به بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كه‌یان، به‌ڵام پێشمه‌رگه به خێرایی وه‌ڵامیدایه‌وه‌و ناوچه‌كه‌ی كۆنترۆڵكرده‌وه.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د زیاتر وتی: جندالاسلام گونده‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكرد، هه‌وڵی زۆریاندا ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گونده‌كه مینڕێژ بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دوو قۆڵه‌وه هێرشێیان كرده سه‌ر گونده‌كه‌و ته‌نیا دوای دوو شه‌و یه‌كێتی جگه له له ئازادكردنه‌وه‌ی خێڵی حه‌مه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریشی له چنگی جندالاسلام ده‌رهێنا، پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ خۆیدا تیمێكی تایبه‌تی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینی هێنابوو، پشكنین بۆ زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ناوچه‌كه كرا، چه‌ند مینێك پوچه‌ڵكرایه‌وه‌و دڵنیایی ته‌واو به جوتیارانی گونده‌كه درا كه زه‌وییه‌كانیان بۆ كشتوكاڵ به‌كاربهێنن و به ئاسووده‌یی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده‌كه‌و ژیانی ئاسایی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
ده‌نگیدایه‌وه!
تیرۆرستانی جندالاسلام ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه توانیان گورزێكی كوشنده ئاڕاسته‌ی پێشمه‌رگه بكه‌ن، به‌ڵام ده‌نگدانه‌وه‌ی كاره‌ساتی خێڵی حه‌مه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌ربڕینی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدكردنی دیله‌كان، ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ناوخۆیی و ئیقلیمی لێكه‌وته‌وه‌و ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی جیهان و شه‌قامی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌دژی تیرۆرستان جوڵا، چه‌ندین رێپێوان بۆ ریسواكردنی تیرۆرستان له سلێمانی و شاره‌كانی كوردستان ئه‌نجامدرا، ئه‌مریكاش كه ئه‌وكات رابه‌رایه‌تی جه‌نگی دژه‌تیرۆری ده‌كرد، بڕیاریدا پشتیوانی هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكات و هه‌زاران سه‌ربازو ده‌یان فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، له‌وێوه به‌دواوه مارێزو پێشمه‌رگه بوون به دوانه‌یه‌كی گرنگ له جه‌نگی قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆرستان.
توڵه‌یان كرده‌وه
ئه‌و تاقمه چه‌كداره‌ی كه قه‌سابخانه‌كه‌ی خێڵی حه‌مه‌یان خوڵقاند، دوای تێكشكانیان له گونده‌كه‌دا، پاشه‌كشه‌یان كرد بۆ به‌رزاییه‌كانی شاخی شنروێ له سنوری هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام پێشمه‌رگه ده‌ستی گه‌یانده ناوچه‌كه‌و توڵه‌ی له ئه‌نجامده‌رانی تاوانی خێڵی حه‌مه كرده‌وه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د كوڕی شه‌هیدو پێشمه‌رگه له فه‌رمانده‌یی شاره‌زووری هێزی پێشمه‌رگه وتی: له خێڵی حه‌مه نزیكه‌ی 43 پێشمه‌رگه شه‌هید كرابوون، بیزاریی و بێتاقه‌تی سیمای پێشمه‌رگه‌ی داپۆشیبوو، پێشمه‌رگه له‌هه‌ل ده‌گه‌ڕا بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه، ئه‌وه‌بوو ئه‌و تیرۆرستانه‌ی كه قه‌سابخانه‌كه‌ی خێڵی حه‌مه‌یان ئه‌نجامدابوو، له شاخی شنروێ خۆیان قائیمكردبوو، له‌وێوه هه‌ڵه‌بجه‌یان بۆردومان ده‌كرد، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر پێشمه‌رگه‌ی نیگه‌ران و توڕه كرد.
وتیشی: له چله‌ی شه‌هیده‌كانی خێڵی حه‌مه‌داو له شه‌وی 3/10/2001 هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی سه‌ربازی گرنگ و به سه‌رپه‌رشتی شێخ جه‌عفه‌رو چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی تری پێشمه‌رگه هێرشێكی به‌ربڵاویان كرده سه‌ر شاخی شنروێ و به‌رزاییه‌كانی به‌فری میریی، هێزی پێشمه‌رگه له ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك سه‌عاتدا زنجیره چیای شنروێ-ی كۆنترۆڵكرد‌و شاری هه‌ڵه‌بجه به‌ته‌واوه‌تی له مه‌ترسی تیرۆرستان رزگاری بوو، نزیكه‌ی 18 چه‌كداری جندالاسلام كوژران، سه‌رجه‌م كوژراوه‌كان ئه‌و تاوانبارانه بوون كه به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌ی خێڵی حه‌مه‌یان كردبوو، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌و كاسێت و گرته‌ی ڤیدیۆیدا، به‌تایبه‌ت ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی كه تیرۆرستان له خێڵی حه‌مه تۆماریان كردبوو، هه‌روه‌ها چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تریش كه‌وته ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان قاعیده‌و جندالاسلامی روونده‌كرده‌وه، به‌ڵگه‌و دیكۆمێنته‌كان سوودی گه‌وره‌یان لێبینرا، هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌وه چه‌ندین ده‌وڵه‌تی گه‌وره پشتیوانی خۆی بۆ كورد ده‌ربڕی.
رێز له شه‌هیده‌كان نرا
ساڵانه كه‌سوكاری شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه یادی شه‌هیده‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌و سه‌ره‌خۆشی له یه‌كتری ده‌كه‌ن و بۆنه‌و مه‌راسیمی تایبه‌تیان بۆ رێكده‌خه‌ن، رۆیژ سێشه‌ممه 23/9/2014 له شارۆچكه‌ی شاره‌زوور به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه به هاوكاری كۆمیته‌ی رێكخستنی شاره‌زوورو كه‌سوكاری شه‌هیدان مه‌راسیمێكی رێكخست.
سه‌عدون حه‌مه ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه وتی: ئه‌مڕۆ وه‌ك كه‌سوكاری شه‌هیدان یادی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه سه‌ربه‌رزین، چونكه شه‌هیده‌كانمان به خوێنی خۆیان ئه‌زموونی حوكمرانی هه‌رێمیان پاراست.
وتیشی: ساڵانه چه‌ندین چالاكی تایبه‌ت رێكده‌خه‌ین و ئه‌مساڵیش چه‌ندین چالاكیمان ئاماده‌كردووه، كه سه‌رجه‌میان رێز‌و وه‌فا بوون بۆ خوێنی شه‌هیده‌كانمان.
خوێندنگه‌ی شه‌هیدان
دوای رووداوه‌كه‌ی خێڵی حه‌مه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید یه‌كێك له خوێندنگه دیاره‌كانی شاره‌كه‌ی به ناوی شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه‌وه ناونا، ئه‌مساڵیش له یادی شه‌هیده‌كاندا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور هه‌مان هه‌نگاوی نا.
باقی قازی وتی: خوێندنگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی شاره‌كه كراوه به ناوی شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ش شانازییه بۆ ئێمه.
وتیشی: زۆربه‌ی شه‌هیده‌كان خه‌ڵكی شاره‌زوور بوون، شه‌هیده‌كان خزم و كه‌سوكاری هه‌موو شاره‌كه‌ن، هه‌ربۆیه په‌روه‌رده‌ی ناوچه‌كه به شانازییه‌وه ناوی خوێندنگه‌یه‌كی بۆ شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه گۆڕیوه.
13 نه‌مام
رووداوه‌كه‌ی خێڵی حه‌مه، 13 ساڵی ته‌واوی تێپه‌ڕاند، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ یادی 13 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونیان، كه‌سوكاری شه‌هیدان له درێژه‌ی چالاكییه‌كانیاندا 13 نه‌مامیان وه‌ك رێزلێنان له یادی 13 ساڵه‌ی شه‌هیده‌كان ناشت و ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان و كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌شدارییان تێداكرد.
شه‌رمه‌زارییه!
ئه‌گه‌رچی 13 ساڵ به‌ر له ئێستا یه‌كێتی جه‌نگی له‌دژی تیرۆرستان راگه‌یاند، به‌ڵام نیگه‌رانی نووسه‌رو رۆشنبیران ئه‌وه‌یه كه تائێستاش سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ر ئه‌و گروپه تیرۆرستییانه هه‌یه.
سه‌روه‌ت ئه‌مین رۆژنامه‌نووس وتی: ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه سه‌یره ئه‌وه‌یه كه ئێمه 13 ساڵ به‌ر له ئێستا سه‌دان رۆڵه‌ی جوامێرمان به ده‌ستی تیرۆرستان شه‌هیدبوون، به‌ڵام ئێستا له ئاستی به‌رزدا خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ گروپه تیرۆرستییه‌كان ده‌كرێت، هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌وانه دراوسێی ئێمه‌ن و نابێت شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، ئه‌وه‌ش شه‌رمه‌زارییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داعش و جندالاسلام به مه‌ترسی نازانن.
وتیشی: ده‌بوایه ئه‌وانه‌ی داعش به دۆست ده‌زانن ئه‌زمونیان له شه‌ڕی تیرۆرستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ربگرتایه، به‌ڵام ئێستا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وكه‌سانه له‌كاتی خۆشی‌دا سۆزیان بۆ شه‌هیده‌كانی ئێمه نه‌بووه‌و هیچ رقێكیشیان له تیرۆرستان نه‌بووه، ئه‌گه‌ر وانییه، خێره تا مانگێك پێش ئێستاش به‌شێك له سیاسییه‌كانی كورد خۆیان بۆ شه‌ڕی داعش ئاماده نه‌كردبوو؟.
راشیگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك كاریگه‌رترین هێزی ناوچه‌كه 13 ساڵ پێش ئێستا وانه‌ی له پیلان و مه‌رانی تیرۆرستان وه‌رگرتووه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه له‌گه‌ڵ دروستبوونی داعشدا یه‌كێتی سه‌نگه‌ری روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد.
شانازی ده‌كه‌ن
كه‌سوكاری شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه رایده‌گه‌یه‌نن كه شانازی به شه‌هیده‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌سه‌ر رێبازی شه‌هیده‌كانیان.
خه‌دیجه عوسمان خوشكی دوو شه‌هید وتی: شانازی به شه‌هیده‌كانمانه‌وه ده‌كه‌ین، چونكه شه‌هیدی پاراستنی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی خه‌ڵك بوون، ئه‌گه‌ر شه‌هیده‌كانی ئێمه نه‌بوونایه، جندالاسلام 13 ساڵ پێش ئێستا وه‌ك داعشه‌كانی ئه‌مڕۆ دایك و خوشك و ژنه‌كانیان ئه‌تك ده‌كردو پیاوه‌كانیان سه‌رده‌بڕی، پێویسته هه‌موو خه‌ڵك شانازی به پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدو یه‌كێتییه‌وه بكه‌ن، چونكه یه‌كێتی و پێشمه‌رگه‌كانی له‌مپه‌ری سه‌ره‌كی به‌رده‌م په‌لامارو نیازی گڵاوی تیرۆرستان بوون، وه‌ك چۆن ئێستاش یه‌كێتی پێشه‌نگی شه‌ڕی داعشه.
PUKmedia هاوكار محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26