riklam

كۆبانی.. داعش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گوللـه‌باران ده‌كات

kurdistani 03:06 PM - 2014-09-21
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی تریشیان بێ سه‌روشوێن كردوه‌

ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی تریشیان بێ سه‌روشوێن كردوه‌

تیرۆرستانی داعش له‌ گونده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ هه‌شت هاووڵاتی مه‌ده‌نیان گولـله‌ باران كرد كه‌ ژن و منداڵییان تێدایه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی تریشیان بێ سه‌روشوێن كردوه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز بڵاویكردۆته‌وه‌: له‌ گوندی قه‌رموخ تیرۆرستانی داعش پێنج هاووڵاتیان گوللـه‌باران كردوه‌، هه‌روه‌ها له‌ گوندی خربیسان دوو منداڵ كه‌ مه‌ڕو ماڵاتیان پێبووه‌ گولـله‌باران كردوه‌،  له‌ گوندی ئه‌ین ئه‌لبات ژنێكیش له‌لایه‌ن قه‌ناس به‌ده‌ستێكی داعشه‌وه‌ شه‌هیدكراوه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌: تیرۆرستانی داعش له‌ گوندی عه‌ین ئه‌لباتی رۆژهه‌ڵاتی كوبانێ 11 هاووڵاتی مه‌ده‌نیان رفاندون كه‌ ژن و منداڵیشیان تێدایه‌و تائێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket