riklam

له‌هه‌ولێر گۆڕان له‌ئیتسحقاقی خۆی زیاتری پێدراوه‌

kurdistani 08:50 PM - 2014-09-20
 پێدانی ئه‌و پۆستانه‌ به‌ گۆڕان له‌پارێزگای هه‌ولێر به‌بڕیاری سه‌ركرده‌ باڵاكانی پارتی و گۆڕان بووه‌

پێدانی ئه‌و پۆستانه‌ به‌ گۆڕان له‌پارێزگای هه‌ولێر به‌بڕیاری سه‌ركرده‌ باڵاكانی پارتی و گۆڕان بووه‌

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پۆستانه‌ی له‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ دراوه‌ به‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئیستحقاقی خۆی زیاتره‌.

رێباز بیركۆتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، هاوكات سه‌رۆكی لیستی سه‌وز له‌ ئه‌نجومه‌نی هه‌مان پارێزگا به‌PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لیستی زه‌رد له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ 20-9-2014 ناڕاسته‌خۆ وه‌ڵامێكی پارتی دیموكراتی كوردستانمان وه‌رگرته‌وه‌، كه‌ كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هاتووه‌.

وتیشی: ئه‌و پۆستانه‌ی له‌هه‌ولێر دراوه‌ به‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئیستحقاقی خۆی زیاتره‌ كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستی هێناوه‌، چونكه‌ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستانی ده‌زانن كه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌هه‌ولێر له‌پله‌ی سێیه‌مدایه‌و ته‌نها چوار كورسی له‌و پارێزگایه‌ هێناوه‌، بۆیه‌ ئه‌و پۆستانه‌شی كه‌پێی دراوه‌ له‌ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 30-4 زیاتره‌.

 راشیگه‌یاند: به‌بۆچوونی من پێدانی ئه‌و پۆستانه‌ به‌ گۆڕان له‌پارێزگای هه‌ولێر به‌بڕیاری سه‌ركرده‌ باڵاكانی پارتی و گۆڕان بووه‌، نه‌ك ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن.

جێگای ئاماژه‌یه‌، به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia پارتی دیموكراتی كوردستان، جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو دوو قائیمقامیه‌تی ئه‌و پارێزگایه‌ی داوه‌ته‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پێدانی ئه‌و پۆستانه‌ش به‌بڕیاری سه‌ركرده‌ باڵاكانی پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه‌.



PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket