riklam

پینتاگۆن: هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر داعش له‌سوریا ده‌سپێده‌كات

kurdistani 05:11 PM - 2014-09-20
مه‌شق به‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كرێت دژی داعش

مه‌شق به‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كرێت دژی داعش

وه‌زاره‌تی به‌رگری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (پینتاگۆن) رایگه‌یاند: له‌نزیكنترین كاتدا هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانمان دژی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش له‌ سوریا ده‌ستپێده‌كات.

جۆن كیربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 20-9-2014، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: راهێنان و مه‌شقپێكردن و پڕچه‌ك كردنی ئۆپۆزسیۆنی میانه‌ره‌وی سوریا پێویستی به‌ كاتێكی زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان 8 مانگ بۆ 12 مانگ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها پێویست و به‌ شوێنی دیاریكراو هه‌یه‌ و پێویستمان به‌ كات هه‌یه‌ تاكو كه‌سه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ ده‌گه‌ڕنرێنه‌وه‌ بۆ سوریاو مه‌شقیان پێده‌كرێت تاكو بتوانن له‌و وڵاتی خۆیاندا، رووبه‌ڕوی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ببنه‌وه‌.

جۆن كیربی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وڵاتانانی دیكه‌ دژی تیرۆرستانی داعش رۆژبه‌ رۆژ فراوانتر ده‌بێت، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ ده‌سه‌ڵات دارانی سعودیه‌ پشكیان هه‌یه‌ له‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ به‌ دروستكردنی شوێنی تایبه‌ت به‌ مه‌شقپێكردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، جه‌ختیشكرده‌وه‌، كه‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات كه‌ره‌سته‌و پێداویستی و راهێنان و مه‌شق به‌و چه‌كداره‌نه‌ بكات.

PUKmedia سه‌رچاوه‌-  الحره‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket