riklam

داعش له‌ په‌لاماردانه‌وه‌ بۆ هه‌ڵهاتن و دڵه‌ڕاوكێ

kurdistani 12:45 PM - 2014-09-18
توانی و هێرشكردن و به‌رگرییان نه‌ماوه‌

توانی و هێرشكردن و به‌رگرییان نه‌ماوه‌

هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا به‌ به‌رده‌وامی بۆردومانی مۆڵگه‌و حه‌شارگه‌كانی چه‌كدارانی داعش ده‌كات له‌ ده‌وروبه‌ری موسڵ، له‌ ناوچه‌كانی حه‌مدانییه‌و به‌ شێك له‌ شێخان و ناحیه‌ی به‌عشیقه‌ كه‌سه‌ر به‌ قائیم قامیه‌تی قه‌زای موسڵه‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌ پێشره‌ویدان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 18-9-2014 غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا به‌ به‌رده‌وامیی بۆردومانی مۆڵگه‌و حه‌شارگه‌كانی چه‌كدارانی داعش ده‌كات له‌ ده‌وروبه‌ری قه‌زاو ناحیه‌كانی موسڵ، له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌و په‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌ باشیدان، چه‌ك و ئه‌سلیحه‌ی پێشكه‌وتوو گه‌شتۆته‌ ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، به‌وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه‌ له‌ خۆرِێكخستنه‌وه‌و ئاماده‌كاریدان و چاوه‌ڕوانی بڕیاری هێرشكردنن بۆ سه‌ر تیرۆرستان.

وتیشی: به‌هۆی بۆردومانه‌كان و هێرشه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ سه‌رجه‌م دێهات و كۆمه‌ڵگانی سه‌ر به‌ شاری موسڵ له‌ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دان و ته‌نها سه‌نته‌ری شاری موسڵ و قه‌زاو ناحییه‌كانی ماون به‌ده‌ست تیرۆرستانه‌وه‌، تیرۆرستان  به‌ به‌رده‌وامی له‌ هه‌ڵهاتن و شكاندان.

دوپاتیكرده‌وه‌: به‌هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان ئه‌مریكاو هێرشه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ تیرۆرستانی داعش له‌ خۆ شاردنه‌وه‌و هه‌ڵهاتندان، پێشتر زۆر به‌ ئاشكرا كارو چالاكی و چه‌كداره‌كانیان ئه‌نجام ئه‌داو له‌و ناوچانه‌ ده‌هاتن و ده‌چوون به‌ڵام له‌ ئێستادا زۆر به‌نهێنی ده‌جوڵێنه‌وه‌و به‌رده‌وام له‌خۆشاردنه‌وه‌دان و به‌ ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نی هاتوچۆ ده‌كه‌ن، تیرۆرستان نه‌ك توای په‌لاماردانیان نه‌ماوه‌ به‌ڵكو به‌رده‌وام له‌ هه‌ڵهاتن و دڵه‌راوكێدان.

PUKmedia سوركێو جه‌لال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket