riklam

پەیامی یەكێتی بۆ پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید

kurdistani 09:36 PM - 2014-09-15
ده‌سته‌ی كارگێڕی پیرۆزبايی سه‌ركه‌وتنیان لێده‌كات

ده‌سته‌ی كارگێڕی پیرۆزبايی سه‌ركه‌وتنیان لێده‌كات

دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەناوی سەركردایەتی یەكێتییەوە پیرۆزبایی لەسەرۆك‌و سەركردایەتی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید دەكات بەبۆنەی سەركەوتنی لەهەڵبژاردنەكانی وڵاتی سویدا.

بەڕێزان سەرۆك‌و سەركردایەتی
پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید

سڵاوێكی دۆستانەی گەرم
بەخۆشحاڵییەوە، سەركردایەتی‌و ئۆرگانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و گەلەكەمان، هەواڵی سەركەوتنی پارتی دەستەخوشكمان، پارتی سۆسیال دیموكراتی سویدی، لەهەڵبژاردنی ئازادانەی سوید-دا بیست.

لەناخەوە، پیرۆزبایتان لێدەكەین‌و دڵنیاین، پارتەكەتان، دوای (8)ساڵا لەئۆپۆزسیۆن، تاقیكردنەوەیەكی زۆر‌و  بەرنامەی هەمەلایەنەتان بۆ حوكمڕانییەكی دیموكراسی گونجاوتر لەگەڵا سەردەمی جیهانگیری‌و عەدالەتی كۆمەڵایەتی زیاتر لەبەرامبەر چەوسێنەراندا، دەبێ‌ گومانیشمان نییە كە سویدییەكان‌و سەرجەم سۆسیال-دیموكراتەكانی جیهان، چاوەڕوانی جێبەجێكردنی بەرنامەی وان لەپارتەكەتان.

بەڕێزینە!
وتاری بەڕێز "ستیفن لۆڤین" سەرۆكی پارتەكەتان، لەم هەلومەرجەدا، بۆ حكومەتێكی ئیئتیلافی هێزە دیموكرات‌و چەپ‌و ژینگەپارێزو فێمێنیستەكان، لەبەرامبەر مەترسییەكانی راسیزم‌و راستڕەوەكان بەگشتی، پەیامێكی سیاسی‌و كۆمەڵایەتی ئومێد بەخشە بۆ سۆسیال-دیموكراتەكانی سویدو ئیسكەندەنافیا‌و تەواوی جیهانیش. پێشمانوایە، لەدوای سەركەوتنی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسا‌و ئێستاش سوید، ئیتر خەریكە پارتە سۆسیال- دیموكراتەكانی رۆژئاوا، لەناوەڕۆكی پەیامی سیاسی‌و كۆمەڵایەتی خۆیان لەم بارودۆخە جیهانی‌و ناوخۆییەدا، ورد بونەتەوەو لەمەودواش، وا چاوەڕوان دەكەین، سیاسەتی عەدالەتی كۆمەڵایەتی، لەسەردەمی جیهانگیریشدا، لەلایەن سۆسیال-دیموكرات‌و ژینگەپارێزو چەپە ریالیستەكانەوە، پێ‌ بنێتە قۆناغێكی سیاسی‌و ململانێی نوێ‌ لەبەرژەوەندی چەوساوەو بەشەریەتدا. لەكەمكردنەوەی چەوساندنەوەی هێزە راست‌و راسیزەكان لەناو وڵاتان؛ تەنانەت لەنەهێشتنی جیاوازییە زیانبەخشەكانی باشورو باكوری جیهان؛ لەكەمكردنەوەی هەرچی زیاتری هەژاری‌و نەداری‌و دواكەوتن. بەتایبەتی، ئێستا راسیزم لەرۆژئاوادا، مەترسی راستەوخۆی بۆ سیستەمی دیموكراسی‌و پێكەوە ژیان هەیە.

لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا، سەلەفیەت‌و تیرۆریزم‌و بەگشتی ئەندێشەی كۆنەپەرستی مەترسی گەورەن لەسەر سەرەتای سەرهەڵدانی دیموكراسی. بەتایبەتی لەسەر ئازادی‌و سەربەستی ژنان. بەمەش:
دوژمنانی هێزە دیموكرات‌و سۆسیال-دیموكراتەكان، بەپێی تایبەتمەندی وڵاتان، دەركەوتون. هەروەها، ئەركی دیموكرات‌و سۆسیال-دیموكراتەكانیش، باشتر لەجاران، لەرۆژئاواو رۆژهەڵاتدا، دەركەوتووە.
بەڕێزینە!

جارێكی تر، بەناوی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-ەوە، بەبۆنەی سەركەوتنی پارتەكەتانەوە، پیرۆزبایتان لێدەكەین. لەهەمانكاتدا، سوپاسی كوردانی تاراوگەو هەموو كەس‌و گروپێكی دیموكرات دەكەین، كە لەكامپینەكانی هەڵبژاردندا، لەم سەركەوتنانە هاوكارتان بون.
لەگەڵا رێزی دوبارەی

 كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
 ی.ن.ك
هەرێمی كوردستان- سلێمانی
2014/9/15

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket