riklam

سه‌در هۆشداریده‌داته‌ ئه‌مریكا

kurdistani 07:04 PM - 2014-09-15
داوا له‌ حكومه‌تی عیراق ده‌كات داوای هاوكاری له‌ ئه‌مریكا نه‌كات

داوا له‌ حكومه‌تی عیراق ده‌كات داوای هاوكاری له‌ ئه‌مریكا نه‌كات

موقته‌دا سه‌در هۆشداری ده‌دات له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا بۆ عیراق و داواكاری حكومه‌تی عیراق له‌ ئه‌مریكا بۆ هاوكاریكردنی له‌شه‌ڕی دژی داعش ره‌تده‌كاته‌وه‌. 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ 15-9-2014، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند: نابێت حكومه‌تی عیراق ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌مریكا قبوڵبكات و هۆشداریده‌دات به‌ ئه‌مریكا له‌ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعشدا ده‌ست وه‌رنه‌داته‌ خاك و ئاوی عیراق.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا موقته‌دا سه‌در به‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێت: بێنه‌وه‌ بۆتان دێینه‌وه‌ و تۆڵه‌تان لێده‌كه‌ینه‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنێكی راست به‌سه‌رتاندا سه‌رده‌كه‌وین .

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا سه‌در داوا له‌ حكومه‌تی فیدرالی ده‌كات پشت به‌ ئه‌مریكا نه‌به‌ستێت و داوا له‌ ئه‌مریكا نه‌كات دژی داعش له‌ سه‌ر خاك و ئاوی وڵاته‌كه‌ی شه‌ڕ بكات و نه‌هێڵت سوپای داگیركه‌ر به‌بیانوی داعشه‌وه‌ خاك و ئاوی عیراق داگیربكات، چونكه‌ داعش دروستكراوی ئه‌مریكا خۆیه‌تی.

سه‌در راشیده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر كاتێك ئه‌مریكا بێته‌ سه‌رخاكی عیراق ده‌بێت به‌راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌زوترین كات بكشێته‌وه‌ و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش حكومه‌تی عیراق بهێڵت ئه‌مریكا به‌ناوی داعشه‌وه‌ خاك و ئاوی وڵات داگیربكات.

له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا سه‌در داوا له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ك كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیسلامی و كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌مرۆییه‌كان ده‌كات كاربكه‌ن بێ ده‌ستوه‌ردانه‌ ناوخۆی عیراق.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket