riklam

پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی ئه‌ڵمانیا: گیانفیدای خاكی نیشتیمانین

kurdistani 12:38 PM - 2014-09-15
به‌سه‌رو ماڵ ئاماده‌ن به‌رگری له‌خاكی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی بكه‌ن

به‌سه‌رو ماڵ ئاماده‌ن به‌رگری له‌خاكی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی بكه‌ن

له‌ژێر رۆشنایی بڕیارو راسپارده‌كانی لقی هه‌نده‌ران و له‌ژێر چاودێری كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای پێشمه‌رگه‌ ‌دێرینه‌كانی كوردستان، بۆ به‌شداریكردنی راسته‌وخۆی هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ له‌شه‌ڕی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش و تاوتوێكردنی چۆنیه‌تی هاوكاریكردنی براكانیان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ، لیژنه‌ی باكوری ئه‌ڵمانیای پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرس و ئه‌ندامانی له‌شاره‌كانی( لوبیك، كییل، هامبۆرگ، رۆستۆك، نۆرده‌شتێت، نۆیمنیسته‌ر، فلنسبۆرگ ) رۆژی 14-9-2014 له‌شاری لوبیك كۆبونه‌وه‌یه‌كیان سازدا.


سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌بووان ساتێك وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌گیانی پاكی هه‌موو شه‌هیدان به‌گشتی و شه‌هیدانی كاره‌ساتی جه‌رگبڕی شه‌نگال و سنوری بادینان به‌تایبه‌تی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌پێناو خاكی كوردستاندا گیانی خۆیان به‌ختكردوه‌.

ئاسۆ مه‌مه‌ند به‌رپرسی لیژنه‌كه‌ له‌ وته‌یه‌كیدا هه‌واڵی سه‌ركه‌و‌تنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕبه‌ ئاماده‌بووان راگه‌یاندو به‌شانازیه‌وه‌ ستایشی رۆڵی ئازایانه‌و قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو دونیا شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات و وڵاتان و میلله‌تانی هه‌موو جیهان له‌ دڕنده‌یی و تیرۆری رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌پارێزێت و بۆته‌ وێردی سه‌رزمانی میدیاو كه‌ناڵه‌ گرنگه‌كانی هه‌موو دونیا.

هه‌ر میانی وته‌كه‌یدا چۆنیه‌تی به‌شداری لایه‌نی كوردی له‌ حكومه‌تی نوێی عیراق و چۆنیه‌تی پێكهاته‌كه‌ی و دانانی ئه‌و سه‌قفه‌زه‌مه‌نیه‌ی به‌پڕۆژه‌یه‌كی زیره‌كانه‌ی لایه‌نی كوردی وه‌سفكرد بۆ ده‌ستبه‌ركردنی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌و حكومه‌ته‌و مسۆگه‌ركردنی داخوازیه‌كانی گه‌لی كورد.

له‌ته‌وه‌رێكی تردا پلانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش وچۆنیه‌تی به‌شداریكردنی لقه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ باسكردو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ 10 لقی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌مئه‌ندامبووه‌كانی سه‌نگه‌ر جگه‌ له‌وه‌ی هه‌وێنی برایه‌تی و ته‌بایی و جۆشدانه‌وه‌ی گیانی خه‌بات و تێكۆشانن له‌نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا شانبه‌شانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدان و نه‌به‌ردی و جوامێری و داستانی پڕ له‌سه‌روه‌ری بۆكوردو كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌ستبه‌رده‌كه‌ن.

كۆبونه‌وه‌ له‌ژێر راسپارده‌ی كۆمه‌ڵه‌و له‌ڕێی لیژنه‌یه‌كه‌ی تایبه‌تیه‌وه‌ ده‌ستی به‌ پڕۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری پێشمه‌رگه‌ كرد و ئاماده‌بووان به‌هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی ومێژووییان ئاماده‌یی خۆیان ڕاگه‌یاند كه‌ به‌سه‌رو ماڵ ئاماده‌ن به‌رگری له‌خاكی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی بكه‌ن، له‌وپرۆسه‌یه‌دا بڕێك كۆمه‌كی باشی داراییان بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ كۆكرده‌وه‌.

له‌دوابه‌شی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ئامده‌بووانی كۆبونه‌وه‌ له‌ گفتوگۆیه‌كی هێمن و برایانه‌دا ڕه‌وشی سیاسی و ئیداری و سه‌ربازی كوردستانیان تاوتوێكردو ئه‌وه‌یان دوپاتكرده‌وه‌ هه‌ر كاتێك پێویست بكات بگه‌ڕێنه‌وه‌ خاكی نیشتیمان ئاماده‌ن له‌پاڵ برا پێشمه‌رگه‌كانیان شه‌ڕ له‌دژی تیرۆرو پاراستنی خاكی كوردستان بكه‌ن و سوپاسی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆشیان كرد كه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ركه‌نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كاندا واجیهه‌یه‌كی جوان و لایه‌قی تێكۆشه‌ره‌ ‌دێرینه‌كانه‌.

PUKmedia بورهان ئه‌مین- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket