riklam

لیبیا.. 224 كه‌س گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن

kurdistani 11:13 AM - 2014-09-15
هه‌وڵیانداوه‌ بگه‌نه‌ كه‌ناراوه‌كانی ئه‌وروپا

هه‌وڵیانداوه‌ بگه‌نه‌ كه‌ناراوه‌كانی ئه‌وروپا

شه‌وی رابردوو 14-9-2014، له‌ وڵاتی لیبیا كه‌شتییه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر ژێر ئاو كه‌وتووه‌و به‌سه‌دان كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌یوب قاسم وته‌بێژی ده‌ریاوانی لیبیا بۆ ماڵپه‌ڕی (العربیة)ی راگه‌یاندووه‌: 250 هاووڵاتی په‌نابه‌ری ئه‌فریقی كه‌ له‌ رێگه‌ی كه‌شتییه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌وه‌ هه‌وڵیانداوه‌ بگه‌نه‌ كه‌ناراوه‌كانی ئه‌وروپا، كه‌شتییه‌كه‌یان ژێر ئاو كه‌وتووه‌.
 
راشیگه‌یاندووه‌: له‌و كاره‌ساته‌دا ته‌نها 26 كه‌س رزگاریان بووه‌، ئه‌و كه‌شتییه‌ له‌ (تاجوراء) نزیك رۆژهه‌ڵاتی پایته‌ختی لیبیا ژێر ئاو كه‌تووه‌.

ئه‌و وته‌بێژه‌ رونیشیكردۆته‌وه‌: ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتیانه‌ ژن و منداڵ بوون.


PUKmedia    و/ هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket