riklam

هادی عامری لەكەركوكەوە ستایشی رۆڵی پێشمەرگە دەكات

kurdistani 07:38 PM - 2014-09-02
رێگای سەرەكی نێوان كەركوك – بەغدا لەتیرۆریستان پاكراوەتەوە

رێگای سەرەكی نێوان كەركوك – بەغدا لەتیرۆریستان پاكراوەتەوە

وەزیری گواستنەوەی حكومەتی عیراق لەشاری كەركوك ستایشی‌ هەڵوێستی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان و پێشمەرگەی‌ كرد لەچارەسەركردنی‌ بریندارەكان و جەحتیكردەوە كەهێزەكانی‌ عیراق و پێشمەرگەو هێزی‌ فڕۆكەوانی‌ سوپا پێكەوە شەڕیان لەدژی داعش كرد بۆ رزگاركردنەوەی ناحیەی ئامرلی، ئاماژەی بەوەشدا كە رێگای سەرەكی نێوان كەركوك – بەغدا لەتیرۆریستان پاكراوەتەوەو بۆ هاتووچۆی شۆفێران كراوەتەوە.

ئەمڕۆ 2-9-2014 د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری‌ كەركوك چاویكەوت بەهادی‌ عامری‌ وەزیری‌ گواستنەوەی‌ عیراق، بەئامادەبوونی‌ ژمارەیەك ئەندامی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ كەركوك.

لە دیدارێكدا، تاووتوێی‌ بارودۆخی‌ ئەمنی‌ كەركوك كرا پاش سەركەوتنی‌ هێزە هاوبەشەكانی‌ پێشمەرگەو سوپای‌ عیراق‌ لەشكاندنی‌ گەمارۆی‌ ناحیەی‌ ئامرلی‌ و رزگاركردنی‌ سلێمان بەگ و كردنەوەی‌ رێگای‌ كەركوك – بەغدا، هەروەها باس لەخزمەتگوزارییەكانی‌ كەركوك كراو رۆڵی‌ ئیدارەی‌ كەركوك لە دابینكردنی‌ پێداویستییەكانی‌ هاووڵاتیان و رو‌بەڕوبوونەوەی‌ بەرەنگارییەكان، هەروەك ستایشی‌ رۆڵی‌ هێزی‌ پێشمەرگەشیانكرد لە بەرگریكردن لە شارەكەو قو‌ربانیدان لە پێناو كەركوك.

دوابەدوای دیدارەكە،د.نەجمەدین كەریم لە كۆنگرەیەكی‌ رۆنامەوانیدا رایگەیاند: هادی‌ عامری‌ سەردانی كردین پاش سەركەوتنی‌ لە سەركردایەتی‌ ئۆپەراسیۆنەكان و ئەنجامەكانی، هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەمڕۆ سەرەتای‌ سەركەوتنە بەسەر تیرۆرستاندا.

لای خۆشیەوە هادی عامری‌ رایگەیاند: پیرۆزبایی‌ ئەو سەركەوتنە دەكەین لەپارێزگاری‌ كەركوك و كردنەوەی‌ رێگای‌ كەركوك – بەغدا، كە ئەمە دیارییەكە بۆ دانیشتوانی‌ كەركوك، ئاماژەی بەوەشكرد كە سورین لەسەر رزگاركردنی‌ سەرجەم زەوییەكانی‌ عیراق لە داعش و پاراستنی‌ لە تاوانەكانیان، هەروەك كاردەكەین بۆ رزگاركردنی‌ ناوچەكە بەهەماهەنگی‌ لەگەڵ ئیدارەی‌ كەركوك و خۆشحاڵی‌ خۆی‌ دەربڕی‌ بە یەكڕیزیان لە روبەڕوبوونەوەی‌ تیرۆرستان.

عامری راشیگەیاند:هۆكاری‌ هاتنەكەیان رزگاركردنی‌ بەشیرەو گەڕاندنەوەی‌ بۆ دانیشتوانەكەی‌، هەروەها بەهاوبەشی‌ پێشمەرگەو سوپای‌ عیراق لە روبەڕوبوونەوەی‌ تیرۆرستان و كاركردن بەیەك تیم و یەكڕیزی‌ نێوان پێكهاتەكان، جەختیشیكردەوە كە وێنەی‌ كاری‌ هاوبەشی‌ پێشمەرگەو سوپا كۆڵەكەی‌ سەركەوتن بۆ بەسەر تیرۆرستان و ئامرلی‌ چووە ناو مێژوەوە بۆ خۆڕاگرییان بەماوەی‌ 80 رۆژ تا شكاندنی‌ گەمارۆكە.

وەزیری گواستنەوەی عیراق ستایشی‌ هەڵوێستی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان و پێشمەرگەی‌ كرد لەچارەسەركردنی‌ بریندارەكان و جەحتیكردەوە كەهێزەكانی‌ عیراق و پێشمەرگەو هێزی‌ فڕۆكەوانی‌ سوپا پێكەوە شەڕیان كرد دژ بەداعش و هێرشەكان تەنها بۆ شكاندنی‌ گەمارۆی‌ ئامرلی‌ نەبوو، بەڵكو قەزای‌ خورماتوش كە تیرۆرستان بەدووری‌ 1500 مەتر بوون لەگوندی‌ سەلام.

PUKmedia  راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket