riklam

كچه‌ شه‌هیدێك: سه‌ربه‌رزم به‌شه‌هیدبوونی باوكم

kurdistani 01:35 PM - 2014-09-02
 سه‌ربه‌رزین به‌وه‌ی باوكمان له‌ڕێگه‌یه‌كی پیرۆزداو له‌ پێناو خاكی كوردستان شه‌هیدبووه‌

سه‌ربه‌رزین به‌وه‌ی باوكمان له‌ڕێگه‌یه‌كی پیرۆزداو له‌ پێناو خاكی كوردستان شه‌هیدبووه‌

كچه‌ شه‌هیدێك له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وێنه‌كانی باوكی داناوه‌و له‌سه‌ر وێنه‌كان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌ كه‌ ئێمه‌ وه‌ك منداڵی شه‌هیدێك سه‌ربه‌رزین به‌وه‌ی باوكمان له‌ڕێگه‌یه‌كی پیرۆزداو له‌ پێناو خاكی كوردستان شه‌هیدبووه‌.

ژوان شێخ سه‌ربه‌ست ئه‌و كچی شه‌هیده‌ی كه‌ له‌وكاته‌وه‌ی باوكی شه‌هیدبووه‌  له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌رده‌وام وێنه‌كانی باوكی شه‌هیدی داده‌به‌زێنێت، وه‌ك خۆشی له‌سه‌ر وێنه‌كان نوسیویه‌تی من وه‌ك كچه‌ شه‌هیدێك سه‌ربه‌رزم به‌ شه‌هیدبوونی باوكم راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ خوێنی باوكم و شه‌هیده‌كان تر رێگه‌یان نه‌دا خاكی كوردستان به‌ ده‌ستی ره‌شی تیرۆرستانی پیس بێت و  ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه‌به‌سه‌ر زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی عیراقدا هات له‌ كوردستان دوباره‌بكرێته‌وه‌.

جێگای ئاماژه‌یه‌ رۆژی30-8-2014 عه‌مید سه‌ربه‌ست شێخ عه‌لی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی ٤ لیوای ٢ نه‌وت و گاز له‌ ناوچه‌ی خورماتوو له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له‌ خاك و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و دوژمنانی ئازادی و كوردستان برینداربوو و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ رۆژی 31-8-2013 له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك گیانی به‌خاك و نیشتمان سپاردو شه‌هید بوو.

باڤێڵ كوڕی شه‌هید عه‌مید سه‌ربه‌ست ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌كاتی برینداركردنیدا دوادواكاری شه‌هید بریتی بووه‌ له‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و له‌ دوا وته‌شیدا به‌ من و هاوڕێ پێشمه‌رگه‌كانی راگه‌یاند ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ چۆڵنه‌كه‌ین كه‌ خوێنی چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی تێدا رژاوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket