riklam

له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر تكریت

kurdistani 01:16 PM - 2014-09-02
سوپای عیراق هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر تكریت

سوپای عیراق هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر تكریت

له‌شه‌وی رابردووه‌وه‌ سوپای عیراق له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر پارێزگای تكریت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سوپای عیراق كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو 1-9-2014  سوپای زه‌مینی عیراق به‌ پاڵپشتی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر پارێزگای تكریت.

سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ وتیشی: قۆڵی یه‌كه‌می هێرشه‌كه‌ له‌ میحوه‌ری زانكۆی تكریته‌وه‌ ده‌ستیپێكردو ئه‌و هێرشه‌ تا ناوه‌ڕستی ئه‌و شاره‌ به‌رده‌وام بوو، هه‌روه‌ها قۆڵی دووه‌میش له‌ ده‌روازه‌ی تكریته‌وه‌ ده‌ستیپێكردو به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ئه‌و هێرشه‌ش تا ناوه‌ڕستی ئه‌و شاره‌ به‌رده‌وام بوو، قۆڵی سێیه‌میش له‌ ناوچه‌ی دیموم له‌رۆژئاوای تكریته‌وه‌ ده‌ستیپێكردو ئه‌و هێرشه‌ی سوپاش تا ناوچه‌رگه‌ی شاره‌كه‌ به‌رده‌وام بوو.

جێگای ئاماژه‌یه‌، له‌ئێستادا هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌ناو تكریتدان و له‌هه‌وڵدان سه‌رجه‌م گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ رزگار بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا له‌ لایه‌ن چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانه‌وه‌ داگیركرابوون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket