riklam

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانی گونده‌كانی قه‌ره‌ته‌په‌ ده‌كه‌ن

kurdistani 10:48 AM - 2014-09-02
به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌تیرۆرستان كوژاون

به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌تیرۆرستان كوژاون

بۆردومانی گونده‌كانی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراقه‌وه‌ ده‌ستیپێكردو له‌ئێستاشدا هاووڵاتیانی ئه‌و گوندانه‌ به‌ لێشاو روو له‌ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ ده‌كه‌ن.

محه‌مه‌د عومه‌ر لێپرسراوی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ به‌رواری 2-9-2014 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق به‌ چڕی ئه‌و گوندانه‌ی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ بۆردومان ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ژێر ده‌ستی تیرۆرستاندایه‌.

وتیشی: به‌پێی زانیارییه‌كانمان به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌تیرۆرستان كوژاون و له‌ئێستاشدا هاووڵاتیانی ئه‌و گوندانه‌ به‌ لێشاو روو له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی گیانیان.

PUKmedia توانا كفری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket