د.رێكه‌وت دوو پرۆژه‌ی ته‌ندروستی له‌هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
kurdistani 03:27 PM - 2014-09-01ئاستی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه
له چوارچێوه‌ی كار‌و پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری پزیشكی پێویست به هاووڵاتیان، ئه‌مڕۆ 1-9-2014 له شاری هه‌ولێر وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو پرۆژه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی كرده‌وه به مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتنی هاووڵاتیان لێی.
له سه‌ره‌تادا د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی به ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له پارێزگاری هه‌ولێرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات نۆرینگه‌ی ده‌ره‌كی كرده‌وه كه به‌بڕی زیاتر له 180 ملیۆن دینار دروستكراوه‌و له‌میانی سه‌ردانێكیشدا وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئه‌و نۆرینگه‌یه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
پاشان وه‌زیری ته‌ندروستی به ئاماده‌بوونی وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌نته‌ری تالاسیمای هه‌ولێری كرده‌وه، كه به‌بڕی زیاتر له 650 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتاڵیا دروستكراوه‌و له‌لایه‌ن خێرخوازێك به‌شێك له پێداویستی ئه‌و سه‌نته‌ره دابینكراوه.
له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به گرنكی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو پرۆژه‌یه كرد كه له‌توانایدایه خزمه‌تێكی باش به نه‌خۆش بكات به‌تایبه‌ت سه‌نته‌ری تالاسیما، كه به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه بنیاتنراوه‌و توشبووانی تالاسیماش ده‌توانن سوود له‌م سه‌نته‌ره وه‌ربگرن.
وتیشی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له رێگه‌ی دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌و سه‌نته‌رو بنكه‌ی ته‌ندروستی، خزمه‌ت به هاووڵاتیان ده‌كات به شێوه‌یه‌ك كه له ئێستادا ئاستی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ران بۆ هه‌رێم كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان كردووه‌و به‌شاهێدی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ره‌وشی ته‌ندروستی په‌نابه‌ران له ئاستێكی باشدایه‌و ئێمه‌ش له وه‌زاره‌ت له رێگه‌ی پێدانی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ نه‌خۆشه‌كان هه‌وڵی ته‌واومانداوه‌و پشكنینی ئاو و خۆراكیان بۆ بكه‌ین تا دووربن له نه‌خۆشییه‌كان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26