riklam

سلێمانی هاوكاری پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

kurdistani 02:10 PM - 2014-09-01
قائیمقامی سلێمانی كه‌مپینه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌

قائیمقامی سلێمانی كه‌مپینه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌

له‌ شاری سلێمانی له‌ یه‌ك كاتدا دوو كه‌مپین سازكراوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌و گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ.

له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مپینانه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌ به‌هه‌ستكردن به‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ستۆماندایه‌ هاوكاری پێویست پێشكه‌ش به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ین و پشتیوانی و هاوسۆزی خۆمانیان بۆ دووپاتبكه‌ینه‌وه‌.

رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 31-8-2014 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی سه‌ردانی كه‌مپینی (نه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌)ی له‌ به‌رده‌م باخی گشتی و كه‌مپینی (به‌خشینی هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه‌ و ئاواره‌كان) له‌ گه‌ره‌كی كارێزه‌وشك كرد، كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گه‌نج و مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی یه‌كێتی-ه‌وه‌ سازكراوه‌و مه‌به‌ست لێی گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاریه‌ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

له‌ میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌مپینه‌كاندا قائیمقامی سلێمانی ده‌ستخۆشی له‌ رێكخه‌رانی كه‌مپینه‌كان كردو هه‌موو هاوكاری و كارئاسانیه‌كی خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی زیاتری كاره‌كانیان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌ركێكی نیشتمانی گه‌وره‌یه‌و پێویسته‌ هه‌مووان به‌شداربین له‌ پشتیوانیكردن و هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی زیاتر تۆمار بكه‌ن و پارێزگاری له‌ خه‌ڵك و نیشتمانه‌كه‌یان بكه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket