riklam

دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی سزای كه‌سێك ده‌دات

kurdistani 10:54 AM - 2014-09-01
به‌تاوانی به‌كارهێنان و ئالوده‌بوون به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌

به‌تاوانی به‌كارهێنان و ئالوده‌بوون به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌

دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی به‌تاوانی به‌كارهێنان و ئالوده‌بوون به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ سزای به‌سه‌ركه‌سێكدا سه‌پاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی سلێمانیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ هاتووه‌: له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و رێگرتن له‌هێنان و بازرگانیكردن به‌ هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ ناو شاری سلێمانیداو له‌ چالاكیه‌كداو به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی مادده‌ی 14ی مخده‌رات كه‌سێك به‌ناوی (ز، م، م، ح) له‌دایكبووی ساڵی 1975 ی سلێمانی ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌رو ئالوده‌بوون پێیه‌وه‌.

له‌درێژه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ده‌كات: له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا توانرا بڕێك مادده‌ی  له‌جۆری (حشیش + تلیاك) ی  پێ بگیرێت، دوای گه‌ڵاڵه‌بوونی دۆسیه‌كه‌ی وه‌ ره‌وانه‌كردنی بۆ دادگا لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2وه‌ سزادرا به‌ زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 150 هه‌زار دینار.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket