riklam

ئه‌مریكا 120 هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر تیرۆرستانی داعش ئه‌نجامداوه‌

kurdistani 09:58 AM - 2014-09-01
تیرۆریستانی داعش زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه‌

تیرۆریستانی داعش زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه‌

له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش تائێستا، هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا 120 هێرشی سه‌ربازی ئه‌نجامداوه‌.


ئه‌مڕۆ 1-9-2014، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) له‌ به‌یاننامه‌یكدا رونیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كانیان كه‌ بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش تا ئێستا 120 هێرشی سه‌ربازی له‌ رێگه‌ی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.


له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌ نوێترین هێرشی سه‌رباز، بۆ بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش، له‌ سنوری ئامرلی و به‌نداوی موسڵ بووه‌.


هه‌روه‌ها رونیشكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رجه‌م هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كاندا تیرۆریستانی داعش زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه‌.


PUKmedia    و / هۆزان رۆسته‌م
سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket