حاكم قادر: پێشمه‌رگه شه‌ڕی دڕنده‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر مرۆڤایه‌تی ده‌كات
kurdistani 07:11 PM - 2014-08-28گیان فیدایی پێشمه‌رگه بووه‌ته شانازی جیهان
حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خانه‌قین و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردنی پێشمه‌رگه له گه‌رمه‌سێر، له‌دژی تیرۆرستانی داعش، رایگه‌یاند: پێشمه‌رگه شه‌ڕ له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌وایه‌تی و نادادپه‌روه‌ری و تاوانبارانی كۆمه‌ڵكوژیدا ده‌كات، هه‌ربۆیه هه‌قی ویژدانی مرۆڤایه‌تی و پشتیوانی هه‌موو جیهانی له‌پشته.
وتیشی: له‌جیاتی هه‌موو دنیا، پێشمه‌رگه شه‌ڕی دڕنده‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر مرۆڤایه‌تی ده‌كات .
ئه‌م وتانه‌ی حاكم قادر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی سه‌ردانێكیدا بوو له رۆژانی 26-27-8-2014 بۆ خانه‌قین و سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریكردنی پێشمه‌رگه له دژی تیرۆرستانی داعش له سنووری گه‌رمه‌سێر.
له چه‌ند رۆژی سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كه‌یدا كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی به‌یاوه‌ری جه‌میل هه‌ورامی و حامید حاجی غالی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كرد، له میحوه‌ره‌كانی نه‌قشبه‌ندی و كوباشی و حه‌لوان و عهوسج له سنووری گه‌رمه‌سێر كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پێشمه‌رگه و مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن.
حاكم قادر له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی سه‌نگه‌ری به‌رگری له هێڵی یه‌كه‌می شه‌ڕ له دژی تیرۆریستانی داعش كۆبووه كه چه‌ندین فه‌رمانده‌ی تێكۆشه‌ر و قاڵبووی خه‌بات سه‌ركردایه‌تییان ده‌كه‌ن و له نزیكه‌وه ده‌ستخۆشی گه‌رمی له ئازایه‌تی و بوێریان كرد و پێی راگه‌یاندن كه ئه‌وان به‌ته‌نیا له سه‌نگه‌ری پاراستنی گه‌لێكدا نین و به‌ته‌نیا له سه‌نگه‌ری پاراستنی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا نین، به‌ڵكو ئه‌وان مرۆڤایه‌تی له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دڕندانه ده‌پارێزن كه جیهان پێوه‌ی گیرۆده بووه.
وتیشی: پێشمه‌رگه ناسنامه‌یه‌كی پیرۆزی گه‌لی كورده و ئێستا جیهانیش شانازی به پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات كه روبه‌ڕووی تیرۆرستانی جیهانی ده‌بێته‌وه.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا حاكم قادر مه‌ڵبه‌ندی خاقینی به‌سه‌ركرده‌وه و له‌لایه‌ن شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و ستافی مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا و دواتر له رۆڵی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی به‌رز نرخاند كه توانیویانه له رێگه‌ی چالاكی و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی هاووڵاتیانه‌وه خزمه‌تی ناوچه‌كه بكه‌ن.
پاشان له بارودۆخی هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌و رووداو و گۆڕانكارییانه‌ی پرسییه‌وه كه روبه‌ڕووی ناوچه‌كه بوونه‌ته‌وه و رۆڵ و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی به‌گرنگ زانی له پارێزگاریكردن له ناوچه‌كانی كوردستان، له‌وڕووه‌شه‌وه خۆڕاگری و قوربانیدانی ئه‌و هێزانه‌ی له ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و ئارامی و سه‌قامگیرییه له ناوچه‌كه‌دا به كارێكی پیرۆز زانی و رایگه‌یاند: كورد خاوه‌نی پێشمه‌رگه‌یه و هیچ هێزێكی دوژمن ناتوانێت زه‌فه‌ری پێببات.
وتیشی: گیان فیدایی و شه‌هیدانی پێشمه‌رگه داستانێكن نه‌ك ته‌نیا بۆ میلله‌ته‌كه‌مان، به‌ڵكو بۆته مایه‌ی شانازی و شاهیدیدانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش.
له به‌رامبه‌ردا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین باسی له‌و رووداوانه‌ی عیراق و ناوچه‌كه و ورده‌كارییه‌كانی كرد، هاوكات ده‌ستخۆشی ئه‌و پێشڕه‌وی و قاره‌مانێتییه‌ی له هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد له روبهڕووبوونهی تیرۆرستان و دوژمنانی دیموكراسیدا.
پاشان حاكم قادر سه‌ردانی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد له خانه‌قین و له‌دیدارێكدا باس له پێشڕه‌ویی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعشدا كرا به‌تایبه‌ت خۆئاماده‌كردن و سازدانی پێشمه‌رگه له سنووری گه‌رمه‌سێر.
هه‌روه‌ها ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی و سه‌ربازی و پاراستنی بست به‌بستی خاكی كوردستان تاووتوێكرا و وره‌به‌رزی و گیانفیدایی هێزی پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر داعشدا به‌رزنرخێندرا.
سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ناوچه‌كانی تر دووپاتكرده‌وه كه رۆژانه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و هاوكاری و یارمه‌تیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ن و هه‌میشه ئه‌و خه‌ڵكه خۆڕاگره‌ی كوردستان پاڵپشتی و پشتگیری بۆ قاره‌مانێتی و ئازایه‌تی و بوێری و پێشمه‌رگه ده‌سه‌لمێننه‌وه.
ته‌ئكیدیشیان كرده‌وه كه پێویسته له‌م قۆناغه‌دا هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌گشتی و له خزمه‌تی پرۆسه‌كه‌دا بن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك جه‌خت له یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پشتیوانیكردنی ته‌واو بۆ پێشمه‌رگه له شه‌ڕی پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستاندا بكه‌نه‌وه.
PUKmedia راگه‌یاندنی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26