riklam

یەكەم لێدوانی مەلا بەختیار دوای تەقەلێكردنی

kurdistani 05:27 PM - 2014-08-28
.

.

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند دوای ئەوەی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە تەقە لەكاروانی ئۆتۆمبێلەكانی خۆی و شێخ جەعفەر كراوە، وەڵامی پەلامارەكەیان داوەتەوەو پاسەوانێكيشی برینداربووە.

مەلا بەختیار لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان رایگەیاند:بۆ ئازاكردنی كوردستان و پاراستنی لە پەلامارە ترسناكەكانی داعش و تیرۆریستان خۆم و هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەكارێكی تایبەت لەخورماتوو دەگەڕاینەوە، لەماوەی 500 بۆ 600 مەتر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانمان كەوتە بەر دەستڕێژی گوللـەی تیرۆریستان، بەڵام لەكاتی خۆیدا وەڵامان دانەوە.

وتیشی: دواتر لەڕێگایەكی تایبەتەوە دەربازمان بوو، ئەو ئۆتۆمبێلەی خۆمی تێدابووم فیشەكێكی دۆشكەی بەركەوتووە، بەڵام لەبەرئەوەی گوللـە نەبڕ بووە، جامی یەكەمی شكاندوەو دووەمی  تێكشكاوە، بەڵام لەو پەلامارە تیرۆریستييە سەلامەت دەرچووین، بەڵام پێشمەرگەیەكمان بەناوی كاكە زەردەشت برینداربووە.

مەلا بەخیتار لەوەڵامی ئەو پەلامارەی تیرۆریستانیشدا وتی: با تیرۆریستان خەیاڵیان خاو بێت، دڵنیابن تەمەنیان لەكوردستان و عیراق كورتە، ئەمە تاوانێكی تر دەخاتە سەر ئەو تاوانانەی ئەنجامیانداوە، ئێمە هاندەدات سوربین لەسەر پاكردنەوەی هەموو كوردستان لێیان و عیراقیش، ئەگەر پێشمان بكرێت ئێمە دەبینە بەشێك لەسەنگەری ئازادیخوازان لەهەموو ناوچەكە دژی دوژمنانی دیموكراسی.

PUKmedia   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket