riklam

سوریا.. زیاتر له‌ 500 سه‌رباز و تیرۆرست كوژراون

kurdistani 10:29 AM - 2014-08-25
170 سه‌ربازی سه‌ر به‌هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سێداره‌دراون

170 سه‌ربازی سه‌ر به‌هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سێداره‌دراون

ئه‌مڕۆ 25-8-2014، رێكخراوی (المرصد سوري) بۆ مافی مرۆڤ، له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕوپێكدادانه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی (الطبقة العسكري)ی سوریا، زیاتر له‌ 170 سه‌ربازی سه‌ربه‌ هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د كوژراون و نزیكه‌ی 340 چه‌كداری گروپی تیرۆریستی داعش به‌هۆی بۆردومان هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، كوژراون.


له‌ راپۆته‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌دا هاتووه‌ كه‌ نزیكه‌ی 170 سه‌ربازی سه‌ر به‌هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی (الطبقة العسكري)ی له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌، هه‌ڵهاتوون به‌ڵام له‌ناو باخچه‌كانی نزیك فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و له‌ سێداره‌دراون.


هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای هێرشكردنی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی (الطبقة العسكري)ی، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، زیاتر له‌ 340 تیرۆریستی داعش كوژراون و به‌سه‌دان تیرۆرستی تریش برینداربوون.


له‌رۆژی 19-8-2014، تیرۆرستانی داعش ده‌ستیانكرد به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی (الطبقة العسكري)ی له‌ سوریاو بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ، شه‌ڕو پێكدادانی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌دو ئه‌و تیرۆرستانه‌ به‌رده‌وامبوو، له‌ ئێستاشدا ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ كه‌وتۆته‌ ژرێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعش.


PUKmedia   و/ هۆزان رۆسته‌م
سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket